گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسی لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە و پەیامێکی ئاڕاستەی جیهان کرد.. ساتێکی نایابە

2020.03.14 - 23:33
مێسی لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە و پەیامێکی ئاڕاستەی جیهان کرد..  ساتێکی نایابە
ناس كورد- لیۆنیل میسی، ئەستێرەی بە ناوبانگی جیهانی تۆپێ پێی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەوە خۆی کەرنتینە کردوە. ، میسی لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی و منداڵەکانی بڵاوکردووەتەوە کە تێدا دەردەکەوێت لە ماڵەوەن. ،  هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەی نووسیویەتی:" کاتی هاتووە بە بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو پەتایە مامەڵە بکەین و لە ماڵەوە بمێنینەوە". ، داواشی کردووە، هەمووان ئەو بەرپرسیارییەتییە هەڵبگرن و خۆیان لەماڵەو کەرەنتینە بکەن و دەڵێت:" سەرباری ئەوەی مانەوە لە ماڵەوە کارێکی خۆپارێزی باشە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە هەمانکاتیشدا ساتێکی نایابیشە بۆ ئەوەی چێژ لە بونت لە ماڵەوە وەربگرێت کە ئەو دەرفەتە زۆر جار دووبارە نابێتەوە". ، میسی ئەوەشی نووسیوە :"سوپاسی تیمە تەندروستییەکان دەکەم، دەبێت ڕێزی خۆمان ئاڕاستەی ئەو کەسانە بکەین کە لە ڕیزەکانی پێشەوە شەڕی کۆرۆنا دەکەن، دەبێت بزانین کە تەندروستی مرۆڤ بە پلەی یەکەم دێت، بۆیە پابەندبوونمان بە ڕێنمایە تەندروستییەکان زۆر گرنگە".   ، لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا میسی، بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی نووسیویەتی" لە ماڵەوە دەمێنمەوە".