گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپيشاندەرانى عێراق، هەڕەشەى ڕوخانى ڕژێم دەكەن و كاتێكيش ديارى دەكەن

2020.03.14 - 23:26
خۆپيشاندەرانى عێراق، هەڕەشەى  ڕوخانى ڕژێم  دەكەن و كاتێكيش ديارى دەكەن
ناس کورد-   خۆپيشاندەرانى گۆڕەپانى تەحرير لەشارى بەغدا ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە بەرەوپێشچونەكانى بارودۆخى سياسیى عێراق دەركردو تێيدا هەڕەشەى "ڕوخانى ڕژێم" دەكەن ئەگەر داواكاريەكانيان جێبەجێ نەكرێت. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: " ئەى گەلى عێراقى بەخشندە، حزبە داپڵۆسێنەرەكانى دەسەڵات دانيان جيڕ دەكەنەوە و زۆرانبازى دەكەن لەنێوان خۆياندا بۆ پاراستنى دەستكەوتە ناڕەواكانيان ئەوەش دواى ئەوەى كەسێكيان كانديد كرد كە لەلايەن گۆڕەپانەكانى خۆپيشاندانەوە رەتدەكرايەوە، ئەگەر دەنگيان نەدا بەو كابينە نەخۆشە ئەوە لەبەر خۆشەويستى عێراق نەبوە، بەڵكو بەهۆى ناكۆكيە سياسيەكانيەوەيە، داواكاريەكانى گەلى راپەڕيويان پشتگوێخستوەو ماوەى نزيكەى پێنج مانگە چەندين تۆمەتيان ئاراستەى خۆپيشاندەران كردوە ئەوەش دواى ئەوەى كە سەلماندمان  بە كوشتنمان و ڕفاندنمان ئيرادەيان نەشكاندوين و نايشكێنن، بەناوى ژمارەيەك مەيدانى خۆپيشاندانەكانەوە لە ژمارەيەك پارێزگا و بەناوى ژمارەيەكى زۆر خۆپيشاندەرەوە ئەو ئەركانە ديارى دەكەين كە دەبێتە سەرۆك وەزيرانى داهاتوو بەڵێن بدات جێيەجێيان بكات. ، داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی تەحریر: ، 1- لێپرسينەوە لە لايەنە بەرپرسەكان لە كوشتن و ڕفاندن و هەڕەشەكردن لە خۆپيشاندەران، هەرلايەنێك بن و هەر پۆستێكيان هەبێت. ، 2- ئازاد كردنى خۆپيشاندەران و چالاكوانە دەستگير كراوەكان و ڕفێنراوەكان، هەروەها لابردنى ئەو تۆمەتانەى دژيان دروستكراوەو وەستاندنى ڕاوەدونانيشيان لەڕێگەى ياساوە. ، 3- شەهيدان و بريندارەكان و دەستگير كراوەكان ئيمتيازانى شەهيدان و برينداركراوانى هێزە ئەمنيەكان و تيرۆر بيانگرێتەوە. ، 4- پابەندبون بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى پاك و ئازاد و ديارى كردێكى كاتێك بۆ هەڵبژاردنەكە دور لە كاريگەرى ميليشياكان و باڵادەستى پارە سامانى سياسى  گەندەڵەكان، ئەويش بەسەرپەرشتى رێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان. ، 5- چەك تەنها بەدەستى دەوڵەتەوە بێت و لێپرسينەوە لە سەرپێچيكاران بكرێت و كار بۆ ڕێككردنەوەى دامەزراوەى سەربازى بكرێت و پاكبكرێتەوە لە ئينتيماى حزبى. ، 6- دەستكردن بە دانانى خشتەيەكى زانكۆيى بۆ خوێندكارانى زانكۆ و چارەسەركردنى دەوامى خوێندنگاكان و دوانەخستنى ساڵى خوێندن، هەروەها پرۆسەى پەروەردە و فێركردنى ڕاست بكرێتەوە. ، 7- پێكهێنانى حكومەتێك لە پيشەييەكان و سەربەخۆكان بەدياريكراوى پێويستە وەزيرەكان لەسەر بنەماى شارەزايى و توانا و دەستپاكى بێت و پێشتر هيچ پلەيەكى تايبەتيان نەبويێت و سەربە هيچ حزبێك نەبن. ، 8- كەمكردنەوەى ئيمتيازات و موچەى سىێ سەرۆكايەتيەكەو پلە تايبەتەكان و ياساى خزمەتگوزارى مەدەنى وەك پلە وەزيفيەكانى تر بيانگرێتەوە. ، 9- چاوخشانەوە بە گرێبەستەكانى شەش مانگى ڕابردوى وەزارەتەكان، هەروەها پێكهێنانى ليژنەيەكى تايبەت بۆ گەڕانەوەى پارە دزراوەكان. ، 10 - مسۆگەركردنى سەربەخۆيى نوسينگەى ئەنجومەنى وەزيران و ئەميندارى گشتى و بانكى ناوەندى و كۆمپانياى سۆمۆ و سەرۆكانى دەستەكان و هەڵبژاردنيان بەپێى مەرجى پيشەيى. ، 11- چاككردنەوەى سيستمى دادوەرى بەشێوەيەك كە ڕێگەنەدرێت سەرۆكايەتى دادگاكانى تێهەڵچونەوەو دەستە دادوەريەكان و سەرۆكى ئەنجومەنى دادوەرى لەپۆسەكانيان بۆ ماوەى زياتر لە 4 ساڵ بمێننەوە. ، 12- پلاندانان و كاركردن بۆ بنيادنانى ئابورى عێراقى لەڕێگەى شارەزايانى تايبەتمەند بەشێوەيەك كە بەرهەمى پيشەسازى و كشتوكاڵ زياد بكرێن و كەرتى تەندروستى هەڵبسێنرێتەوە. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرەڕاى ئەوانەش پێويستە ئاماژە بە ئەم داواكارى و ئەركانە بكەين: ، * خۆپيشاندەرانى عێراق هەر دانوستان و گفتوگۆيەك رەتدەكەنەوەو بێبەريشن لەهەر لايەنێك كە لە ناوەوەو دەرەوەى مەيدانەكانى خۆپيشاندان لەگەڵ لايەنە فەرميەكان دانوستان بكات. ، * پێشكەشكردنى پاڵێوراوێك كە ناكۆكى لەسەر نەبێت لەماوەى دەستورى و ئەو پاڵێوراوە پەيمان بدات بە جێبەجێكردنى ئەو ئەركانەى باسكراون، پێويستە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقيش سەپاندنە حزبيەكانيان وازلێبهێنن و ئەوە لەبير نەكەن كە ئەوان نوێنەرى گەلن. ، * ئەى عێڕاقيەكان كە قوربانيتان دا بە خۆتان و خۆشەويستانتان لەپێناو ئەم وڵاتە، داواتان لێدەكەين ئامادەبن بۆ خۆپيشاندانى مليۆنى كە بە تەنسيق لەگەڵ هەندێك پارێزگاى تر ڕێكدەخرێت لەو جێگەيەى شۆڕشگێڕان پێيان باشە ئەوەش لەپێناو ڕوخاندنى ڕژێم، ئەگەر هاتوو داواكايەكانى گەل جێبەجێ نەكران، رۆژى 9ى نيسان كە يادى ڕوخانى ڕژێمى ديكتاتۆريەتە هەمان ئەو ڕۆژە دەبێت كە ئە ڕژێمە گەندەڵە دەڕوخێنين.