گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شێوازی هێرشکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆسەر جەستەی مرۆڤ دۆزرایەوە.. کۆرۆنا لە لەشی مرۆڤدا چیدەکات؟

2020.03.14 - 23:22
شێوازی هێرشکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆسەر جەستەی مرۆڤ دۆزرایەوە.. کۆرۆنا لە لەشی مرۆڤدا چیدەکات؟
ناس کورد-     ئاژانسێکی جیهانی بڵاویکردەوە، زاناکانی چین و ئەمریکا توانیویانە ئەو  شێوازەی کە لە ڕێگەیەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێرشدەکاتە سەرجەستەی مرۆڤ بدۆزنەوە، پێیانیشوایە  ئەو دۆزینەوەیە وادەکات بەباشی لە پێکهاتەی ڤایرۆسەکە تێبگەن بۆ چۆنێتی چارەسەرکردنی.  ، بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، لە ئاکامی توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشدا لە نێوان زانکۆی وێستیلکی چینی و زانکۆی تەکساسی ئەمریکی، زانیان بەتەواوی تێگەیشتوون کە بەچ شێوەیەک ڤایرۆسی کۆرۆنا هێرشدەکات سەر کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ.  ، ئاماژە بەوەکراوە، لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرێکی بینینی ئەڵکترۆنی وردەوە دەرکەوتووە کە چۆن ئە و ڤایرۆسە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی لەشی مرۆڤ دیواری خانەکان دەبڕێت دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی ڤایرۆس دیکە لە هاوشێوەی خۆی.  ، توێژینەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش ئەوەی ڤایرۆسی هاوشێوەی خۆی دروستدەکات، دەستدەکات بە دروستدکردنی خانەی نوێ کە کاری سەرەکی ئەوخانە نوێیە لەناوبردنی خانە ساغەکانی لەشی مرۆڤە.  ، بەگوێرەی تویژنەوە زانستییەکە، ڤایرۆسی کۆرۆنا تاڕادەیەکی زۆر لە ڤایرۆسی سارس دەچێت کە لەنێوان ساڵانی 2002 و2003 بڵاوبووە، تەنها یەک شتی لەگەڵ  کۆرۆنادا جیاوازو ئەویش " ترشەڵۆکە ئەمینییەکانیەتی".  ، ئەمە لەکاتێکدا، کە ماوەیەک پێش ئێستا پزیشکە چینییەکان ڕایانگەیاندبووە، کە لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتودا ڤاکسینێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخنە بەردەست بەکارهێنەرانییەوە.  ، پاش ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە شاری ووهان لەوڵاتی چین سەرهەڵدا، بە خێرایی  بەناو هەموو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوەوە، بەگوێرەی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 145 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە وزیاتر لە 71 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.