گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەنجامی پشکنینەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

2020.03.14 - 23:00
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەنجامی پشکنینەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ 227 کەس ئەنجامدراوە و سەرجەمیان نەرێنی بوون هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لەئێستادا ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٧٤٢) هاوڵاتین لە (٣٣) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (١٣٥٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە (٤٠٠) لە هەولێر (٢٥) لە سلێمانی (٨٩) لە دهۆك (٣) لە هەلەبجە (٦) لە گەرمیان". ، ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٢٧) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٠٤) لە شاری هەولێر و (١٤)لە شاری سلێمانی و (٩) شاری دهۆك، خۆشبەختانە تا دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندراوە سەرجەنمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوێکی نوێ تۆمار نەکرا. ، ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٢٨) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).