گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ توشبويەكى كۆرۆنا زياتر 80 كەسى بانگهێشتى خوانێك كردووە

2020.03.14 - 22:49
عێراق؛ توشبويەكى كۆرۆنا زياتر 80 كەسى بانگهێشتى خوانێك كردووە
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیى كەرخ لە شارى بەغدا ئاشكرايكرد، توشبويەكى ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 دواى ئەوەى لە كۆمارى ئيسلامى ئێران گەڕاوەتەوە زياتر 80 كەسى بانگهێشتى خوانێك كردوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستى كەرخ بڵاویکردووەتەوە، كەسێك كە توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە دواى ئەوە لە ئێران گەڕاوەتەوە خوانێكى سازكردوە، زياتر لە 80 كەسيش بانگهێشتى خوانەکە كراون و لەگەڵيدا تێكەڵ بوون. ، ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئێستا لەكوێ ئەو هەموو خەڵكە بدۆزينەوەو بيانخەينە كەرەنتينەوە؟، بۆیە داوا دەکەین هەركەسێك لە دەرەوەى وڵات دەگەڕێتەوە لەماڵەكەى خۆى بمێنێتەوەو نەيەتە دەرەوە". ، پێشريش، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەى ئاشكرا كردبوو، ئەمڕۆ شەممە پشکنین بە 100 گومانلێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تیایدا پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵەتییان لە بەغدا و یەکێک لە زیقار و حاڵەتێکیش لە کەربەلايە. ،، باس لەوەشكرابوو، بەوەش ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە 110 کەس و 26 کەسیس چاکبوونەتەوە، هەروەها نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.