گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە سەندیکای پزیشکانی کوردستانەوە.. دەربارەی هەندێک دەرمانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا

2020.03.14 - 21:40
ڕاگەیەندراوێک لە سەندیکای پزیشکانی کوردستانەوە.. دەربارەی هەندێک دەرمانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا
ناس کورد- سەندیکای پزیشکانی کوردستان لەبارەی بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەرمانانە لەگەڵ ئەوەی هۆکاری خۆپارێزی نین لە توشبوون بە کۆرۆنا، زیانیشیان هەیە. ، لە ڕونکردنەوەیەکدا سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڵاویکردەوە: "سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان بەڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا". ، ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێچەوانەوە گەر ئەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت، بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن. ، سەندیکای پزیشکانی کوردستان داواشیکردووە، بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بەبێ ڕاوێژی پزیشك تێکەڵەیەك لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.