گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر كەيسى ئايلان كوردى 125 ساڵ زيندانى لەسەر سێ كەسدا سەپێندرا

2020.03.14 - 21:26
لەسەر كەيسى ئايلان كوردى 125 ساڵ زيندانى لەسەر سێ كەسدا سەپێندرا
ناس کورد-   دادگاى توركى بەتۆمەتى كوشتنى بە ئەنقەست لەسەر كەيسى ئايلان كورد ئەو منداڵەى لە دەرياى ئيجەدا خنكا سزاى 125 ساڵ زيندانى بۆ 3 تۆمەتبارى كەيسەكە بڕيەوە. ، سەرچاوەكانى هەواڵى توركيا ئەوەيان ئاشكراكردوە، ئەو منداڵە كوردەى بەناوى "ئايلان كورد" لەكاتى هەوڵدان بۆ پەڕينەوە بۆ ئەوروپا لەگەڵ خێزانەكەيدا خنكا دادگايى كردنى كەيسەكەى كۆتايى هاتوە. ، رونيشكراوەتەوە، سێ تۆمەتبارى كەيسەكە ڕادەستى دادگاى تاوانەكانى پارێزگاى "موجلا" كە دەكەوێتە سەر دەرياى ئيجە كراون، ئەويش ئەو ناوچەيەيە كە ساڵى 2015 تەرمى ئایلان كوردى لێ دۆزرايەوە و خنكانەكەى هەڵايەكى ڕاگەياندنى لەسەرتاسەرى جيهان لێكەوتەوە. ، ئەوەش هاتوە، لەسەر كەيسەكەى ئايلان دادگاكە سزاى 125 زيندانيكردن بە تۆمەتى "كوشتنى بە ئەنقەست"ى بۆ هەرسىێ تۆمەتبارەكە بڕيوەتەوە كە تۆمەتبارى سەرەكى كەيسەكە بوون. ، پێشتر دەسەڵاتدارانى توركيا چەند كەسێكى توركى و سوريى وەك تۆمەتبارى كەيسەكە دەستگيركردبوو و سزاى بەسەرياندا سەپاندبوو، بەڵام سێ لە تۆمەتبارەكان لەكاتى دادگايى كردندا هەڵاتبوون، هەفتەى ڕابردوو هەرسێكيان لەپارێزگاى "ئەزەنە" لە باشورى توركيا لەلايەن هێزە ئەمنيەكانى ئەو وڵاتەوە دەستگير كرانەوە. ، ئايلان يەكێك بوو لەو کوردانەی ڕۆژئاواى كوردستان و سوریا كە لەكاتى نوقوبونى بەلەمەكەيان كە لە "بودروم"ى توركياوە بەرەو دورگەى "كوس"ى يۆنانى دەچوو گيانى لەدەستدا، هەروەها برايەكى ترى ئايلان بەناوى "غالب" كە تەمەنى پێنج ساڵ بوو وە دايكى بەناوى "ڕەيحانە" كە تەمەنى 28 ساڵ بوو لەگەڵ ئايلاندا نقوم بون و گيانيان لەدەستدا، بەڵام باوكى ڕزگارى بوو. ، وێنەى تەرمى ئايلان كوردى كە شەپۆلەكانى ئاو هێنابويە كەنارەكانى توركيا كاردانەوەيەكى پڕ لە هەست و سۆز و خەم و توڕەيى لەجيهاندا دروستكرد، بەتايبەتى كە ئەو كۆچبەرانە ژيانى خۆيان بەو شێوەيە دەخەنە بەردەم مەترسى مەرگ و هەزارەها كۆچبەر لە ترسى شەڕى ناوخۆيى وڵاتەكەيان بەو شێوەيە كۆچ بەرەو ئەوروپا دەكەن. ، ئايلان خەڵكى شارۆچكەى "كۆبانێ"ى ڕۆژئاواى كوردستان بوو كە زۆرينەى دانيشتوانەكەى كوردن و لەسەر سنورەكانى توركيايە، خێزانەكەى بەهۆى شەڕى ناوخۆيى سورياوە ڕويانكردبوە توركيا و دواتريش هەوڵى ئەوەياندا بگەنە ئەوروپا.