گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی عێراق: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە 110 کەس

2020.03.14 - 21:10
وەزارەتی تەندروستی عێراق: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە 110 کەس
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی پێنج کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان بە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە 110 کەس. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە پشکنین بە 100 گومانلێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تیایدا پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵەتییان لە بەغدا و یەکێک لە زیقار و حاڵەتێکیش لە کەربەلا تۆمارکراوە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، بەوەش ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە 110 کەس و 26 کەسیس چاکبوونەتەوە، هەروەها نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.