گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی ڕاگەیاند

2020.03.14 - 20:16
ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی ڕاگەیاند
ناس کورد- بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیداری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی ڕاگەیاند و بڕیاریدا دەوامی ناوەندەکانی خۆێندن بۆ کاتێکی نادیارهەڵپەسێرێت.  ، ئەمڕۆ ( شەممە 14ى ئاداری 2020 ) وەک ڕێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی بەپلەدا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خۆیندن و قەدەغەکردنی هەموو جۆرە کۆڕو کۆبوونەوەیەک.  ، مەنال محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی هەرێمی جەزیرە، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: " دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بڕیارماندا باری نائاسایی لە ناوچەکانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا ڕابگەیەنین".  ، وتیشی:" بڕیاریشدراوە بەچڕی دەستبکەین بە پرژاندنی ماددە پاگژەکان لەهەموو دامودەزگاکان و شوێنە گشتییەکان، لە هەمانکاتیشدا تیمە پزیشکییەکان ئامادە بن بۆ هەمووبارێکی لە ناکاو".  ، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی هەرێمی جەزیرە، ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا تۆمارنەکراوە.  ، پاش ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە شاری ووهان لەوڵاتی چین سەرهەڵدا، بە خێرایی  بەناو هەموو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوەوە، بەگوێرەی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 145 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 71 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.