گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێمە لە ھەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ھەردوو وەزیری پەیوەندیدار تاوتێی ئەم بابەتەمان کرد

دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ڕەتیدەکەنەوە دواخستنی دابەشکردنی موچە بەهۆی کۆرۆناوە بوو بێت

2020.03.14 - 19:50
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ڕەتیدەکەنەوە دواخستنی دابەشکردنی موچە بەهۆی کۆرۆناوە بوو بێت
ناس کورد- پاش دواخستنی موچەی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕەخنەی توند دەگرێت و دەڵێت، بیانوی کۆرۆنا شێواندانی ڕاستییەکانە، چونکە هیچ پشوویەک پێشمەرگە ناگرێتەوە و ئەوانەی موچەش دابەشدەکەن هەر پێشمەرگەن، دەشڵێت، نازانن لای گۆڕان یاخود پارتی سکاڵا لە وەزیری دارایی بکەن.  . هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیبسوک ڕایگەیاند: "دوا خستنی موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران بە ھەر بیانوویەک جێگای قبووڵ نییە و بە ناڕاستییەکی دیکەی وەزیری دارایی دەژمێرین، تێناگەین و پەرۆشین سکاڵای بێ پلانی وەزیری دارایی بە گۆڕان بگەیەنین یاخوود پارتی". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "کۆرۆنا و ھەر پاساوێکی دیکە تەنھا شێواندنی راستێکانە لە کاتێکدا ھیچ پشوویەک بۆ ھێزی پێشمەرگە دیاری نەکراوەو ھەموو ئەو لیژنانەش کە موچە دابەش دەکەن ھەر پێشمەرگەن". . ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ڕەخنەی لە وەزیری دارایی گرتووە و نوسیویەتی: "جگە لە پیا ھەڵدان و بە وەفد کردنی کەسانی نا حکومی و سەرمیادارەکانی کۆمپانیای کار کام بەردت لە سەر بەرد داناوە". . هاوکات كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی دەڵێت، دواخستنی موچە پەیوەست نییە بە خۆپارێزی كۆرۆنا ئەوەندەی پەیوەستە بە قەیرانێكی شارەوەی مەترسیدارەوە. . لە پەیامێکیدا، کاروان گەزنەیی دەڵێت، "ڕاگەیێندراوەکەی بەرێز وەزیری دارایی بۆ دواخستنی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە ھیچ مانایەک ھەڵناگرێت! پێشمەرگە و ئاسایش و ھێزەکانی ناوخۆ لە سەنگەری پاراستن و بەرگریدان، ناکرێت بە ھیچ بیانوێک مووچەکانییان دوا بکەوێت. ئەمە ڕاستە بۆ سەرجەم مووچە خۆرانی حکومەتی ھەرێم بەوپێیەی کە خەڵک لە بارگرژی و ناتەندروستییەکی دەرونی سەختدایە، و ناکرێت بێ نانی و مووچە دواخستنیشی بێتە سەر. ئەگەر حکومەتی ھەرێم خاوەن ڕوئیا و پلانبێت، دەبێت مێکانزمێک بدۆزێتەوە بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی." . دەشڵێت، "ئێمە لە ھەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ھەردوو وەزیری پەیوەندیدار تاوتێی ئەم بابەتەمان کرد، و دڵنیای تەواویاندا لە بەردەوامبوون لە دابەشکردنی مووچە؛ خۆ ئەوکاتەش مەترسییەکانی کۆرۆنا لە ئێستا کەمتر نەبوون!!" . ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: "بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ناتوانن بەپێی خشتەی موچە سبەینێ موچە دابەشبکەن و دوادەکەوێت بۆ ڕۆژانی دواتر".