گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی عێراقیش دەبات

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە کێشانی نێرگەلە دەدات چونکە سەرچاوەى گواستنەوەی کۆرۆنایە

2020.03.14 - 17:54
تەندروستی جیهانی هۆشداری لە کێشانی نێرگەلە دەدات چونکە  سەرچاوەى گواستنەوەی کۆرۆنایە
ناس کورد- ڕێكخراوى تەندروستی جيهانی هۆشداريى دەدات بەوانەى كە نێرگەلە دەكێشن و جەختدەکاتەوە کە سەرچاوەيەكى سەرەكى گواستنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنايە. . ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئازاری 2020، ڕێكخراوەكە بڵاویکردەوە، هەندێك دەوڵەت نێرگەلەيان لە قاوەخانەكاندا قەدەغەكردوە وەك عێراق، ئەردەن، کوەیت، عومان، فەڵەستين، قەتەر، سعوديە، سوريا، تونس، ئيمارات، ئێران و پاكستان. . ڕونيشكراوەتەوە، نێرگەلە يەكێكە لە سەرچاوە بەهێزەكانى گواستنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، هەر ئەوەش نييە بەڵگو توتن كاريگەرى لەسەر سيستمى بەرگری لەش بەشێوەيەكى گشتى دادەنێت و دەبێتە هۆى لاوازكردن و كەمبونەوەى بەرگريكردن دژى ڤايرۆس. . بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە نزيكەى 150 دەوڵەتى جيهان و بڵاوبونەوەى بەشێوەيەكى زۆر خێرا ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانیى ڤايرۆسەكەى وەك پەتايەكى جيهانى ناساند، چەندين وڵاتيش چەندين ڕێگەيان گرتوەتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە بوڵاوبونەوەى زياترى و يەكێك لەوانەش قەدەغەكردنى نێرگەلەو داخستنى كافترياكانە، هەرێمى كوردستانيش بەهەمان شێوە نێرگەلە كێشانى قەدەغە كردەو دواتريش بڕيارى داخستنى كافترياكان درا. . پێشتريش ڕێكخراوى تەندروستی جيهانی ئاماژەى بەوەدابوو کە پێويستە بەتەواوی لە جگەرەكێشان و بەتايبەتى نێرگەلەكێشان دوربكەونەوە بۆ خۆپاراستن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا، چونكە كاريگەرى لەسەر سییەكان دروست دەكات و توشى تەنگەنەفەسيت دەكات، زۆرينەى ئەوانەشى بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانيان لەدەستداوە ئەوانەن كە جگەرە و نێرگەلە دەكێشن چونكە سيستمى بەرگريان لاواز بووە. . شارەزايان و پزيشكانى بوارى سيستمى هەناسەدان باس لەوەدەكەن، جگەرەو بەتايبەتى نێرگەلەكێشان "كە يەكسانە بە 42 جگەرە" هۆكارێكى سەرەكين بۆ لاوازكردنى سيستمى بەرگرى لەش و كاريگەرى خراپ لەسەر سيەكانى مرۆڤ، هەروەها هۆكارێكى سەرەكين بۆ گواستنەوەى ڤايرۆسەكان بەتايبەتى نێرگەلەى شوێنە گشتيەكان كە چەندين كەس بەكارى دەهێنێت. . لاى خۆشيەوە دكتۆر كەريم فەوزى، پسپۆڕى تايبەتمەند لەبوارى ڕەبوە لە ولايەتى كاليفۆرنيا بە ماڵپەڕى SBS Arabic24ى وتوە، كێشانى نێرگەلە لەلايەن يەك كەسەوە تەندروستتر و سەلامەتتر نييە، تەنانەت ئەگەر سەرى نێرگەلەش بگۆڕدرێت، چونكە بۆرى نێرگەلەكە و توتنەكە و ئاوەكەشى هەمان شتە و ئەگەر كەسى توشبوو بيكێشێت ڤايرۆسەكە دەچێتە ناويانەوە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ئەوانەى تر كە لەهەمان نێرگەلە دەكێشن.