گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی برینداربوونی سێ سەربازی لە هێرشەکەى ئەمڕۆی سەر تاجی ڕاگەیاند

2020.03.14 - 17:15
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی برینداربوونی سێ سەربازی لە هێرشەکەى ئەمڕۆی سەر تاجی ڕاگەیاند
ناس کورد- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 25 موشەک لە سەربازگەى تاجی کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ سەربازیان و دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون. . ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئازاری 2020، بۆ دووەمجار لە ماوەى چوار ڕۆژدا هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەکە کە دەکەوێتە باکوری بەغداوە. . زیاتر بخوێنەوە: ئەو سەکۆ موشەکییانە دۆزرانەوە کە ئەمڕۆ سەربازگەی تاجییان پێ بۆردومان کرا   هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زانیاری زیاتری بڵاونەکردووەتەوە بەڵام چەند وێنەیەکی   هاوکات هەر ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند سەکۆیەکی موشەکییان دۆزییەوە کە بەیانی ئەمڕۆ سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدا پێ بۆردومان کرا. . ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئازاری 2020، هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەکۆکانیان لە ناوچەى (ئوم عیزام) دۆزییوەتەوە و لە وێنەکاندا دیارە کە هەندێک لە سەکۆکان هێشتا موشەکیان تێدایە و هەڵنەدراون. https://twitter.com/OIRSpox/status/1238802120314404869?s=20   ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لە ماوەى چوار ڕۆژدا هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەی تاجی کە هێزەکانی ئەمریکاشی تێدا جێگیرکراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس لە فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی عێراق بریندار بوون. . بەپێی زانیارییەکان، نزیکەى 15 موشەک ئاڕاستەى سەربازگەکە کراون و بووەهۆی بەرزبوونەوەى دوکەڵێکی زۆر لە ناوچەکە. [video width="320" height="560" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/video-1584173932-1.mp4"][/video] ڕۆژی چوارشەممە، هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەکە و دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران، بۆ شەوی دواتر سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشد لە عێراق بە تایبەت حزبوڵای عێراق.