گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسانی قوم لەبارەى هەڵکەندنی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدەن

2020.03.14 - 16:59
بەرپرسانی قوم لەبارەى  هەڵکەندنی خەندەق  بۆ مردووانی كۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدەن
ناس کورد- بەڕێوەبەری گۆڕستانەكانی قوم ڕەتیدەكاتەوە گۆڕستانی بەكۆمەڵیان لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا دروستكردبێت و دەڵێت، ئەو گۆڕستانە چوار ساڵ پێش ئێستا دروستكراوە. . سەیفەدین موسەوی نیاركیی، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕستانی بەهەشتی مەعسومە لە شاری قومی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، تەنها یەك پارچە زەوییەك بۆ گۆڕستانی تایبەت بەمردووان بۆكاتی كتوپڕ و قەیران هەیە كە چوار ساڵ پێش ئێستا دروستكراوە. . ڕەتیشیكردەوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی قەیراناوی شارەكە و بۆ شاردنەوەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆرستانەكە دروستكرابێت و تەرخانكردنی ئەو پارچە زەوییە هیچ پەیوەندییەكی بەدۆخی كۆرۆناوە نیە. . رۆژى پێنج شەممە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەپێی چەند بەڵگەیەكی وێنەیی لەمانگە دەستكردەكانەوە، ئێران بۆ شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی مردووانی كۆرۆنا، لەشاری قوم گۆڕستانێكی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق لێداوە. . بەوتەی موسەوی ئەو پارچە زەوییە كە بۆ كاتی قەیرانەكان دروستكراوە تایبەت نەكراوە و گۆڕستانێك كە ستاندارێكی تایبەتی هەیە بۆ مردووانی كۆرۆنا تەرخانكراوە و مردووەكانی تێدا بەخاكدەسپێردرێت. . زیاتر بخوێنەوە: ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە