گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران.. سزا دەدرێن

2020.03.14 - 13:46
چەند بڕیارێک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران..  سزا دەدرێن
ناس کورد- لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیوەست بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ چەند بڕیارێکی دەرکرد تایبەت بە هاتوچۆی شۆفێران لەناو شاردا. . ئەمرۆ شەممە، 14ی ئازاری 2020، لیژنەکە بڕیاری دا "هەر ئۆتۆمبێلێک بەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی جوڵەی پێ بکرێت (غەرامە) دەکرێت و دۆسیەی سەرپێچی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ دەکرێتەوەو لەباری دووبارە کردنەوەدا ئۆتۆمبیلەکەی ڕادەگیرێت (حجز دەکرێت). . هەروەها "پێویستە هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی ڕێگاپێدانی فەرمیان بۆ کراوە پابەندی خێرایی دیاریکراوی لێخورین بن، بە پێچەوانەوە بەپێی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ سزا دەدرێن." . لە کۆتاییدا دەڵێت، "ئەم بڕیارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە جێ بەجێ دەکرێت."