گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەولێر گیانلەدەستدانى پزیشکێک بە کۆرۆنا ڕەتدەکاتەوە

2020.03.14 - 13:31
تەندروستى هەولێر گیانلەدەستدانى پزیشکێک بە کۆرۆنا ڕەتدەکاتەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر ڕەتیدەکاتەوە، پزیشکێکى چاو بەهۆى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدابێت. . بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەکەینەوە کە گوایە (د. ئەحمەد ئیسماعیل عبدالغنی) پزیشکی پسپۆڕی چاو کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابووە کۆچی دوای کردبێت". .. جەختیشیکردووەتەوە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرەو لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. .. بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەکۆى ٢٨ تووشبووى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، تا ئێستا یەک کەس گیانى لەدەستداوە کە مامۆستایەکى ئاینى بوو لە سلێمانى، هەروەها توشبوویەکیش چاکبووەتەوە.