گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەندێکیان هێشتا نەتەقێنراون

ئەو سەکۆ موشەکییانە دۆزرانەوە کە ئەمڕۆ سەربازگەی تاجییان پێ بۆردومان کرا

2020.03.14 - 13:16
ئەو سەکۆ موشەکییانە دۆزرانەوە کە ئەمڕۆ سەربازگەی تاجییان پێ بۆردومان کرا
ناس کورد- هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند سەکۆیەکی موشەکییان دۆزییەوە کە بەیانی ئەمڕۆ سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدا پێ بۆردومان کرا. . ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئازاری 2020، هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەکۆکانیان لە ناوچەى (ئوم عیزام) دۆزییوەتەوە و لە وێنەکاندا دیارە کە هەندێک لە سەکۆکان هێشتا موشەکیان تێدایە و هەڵنەدراون. ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لە ماوەى چوار ڕۆژدا هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەی تاجی کە هێزەکانی ئەمریکاشی تێدا جێگیرکراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس لە فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی عێراق بریندار بوون. . بەپێی زانیارییەکان، نزیکەى 15 موشەک ئاڕاستەى سەربازگەکە کراون و بووەهۆی بەرزبوونەوەى دوکەڵێکی زۆر لە ناوچەکە. [video width="320" height="560" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/video-1584173932-1.mp4"][/video] ڕۆژی چوارشەممە، هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەکە و دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران، بۆ شەوی دواتر سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشد لە عێراق بە تایبەت حزبوڵای عێراق.