گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق مامەڵەی پێدانی ڤیزاى ڕاگرت

2020.03.14 - 12:47
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق مامەڵەی پێدانی ڤیزاى ڕاگرت
ناس کورد-   بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكی پێویست دوای گرژییەكانی ئەمدواییە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق مامەڵەی پێدانی ڤیزا و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكەی باڵێۆزخانەكەی ڕاگرت. . لەڕاگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق ڕایگەیاند، مامەڵەی  پێدانی ڤیزای داخڵ بوون و چەند خزمەتگوزارییەكیان بۆ هاوڵاتیانیان بەشێوەیەكی كاتی ڕاگرتووە. . بەهۆی گرژبوونی بارودۆخی ناوچەكە و گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكی پێویست  بۆ ڕێگری كردن لەكۆرۆنا، هەموو كاتی چاوپێكەوتنەكان بەمەبەستی ڤیزا و پێشكەش كردنی چەند خزمەتگوزارییەكی تری كونسڵگەری گشتی ئەمریكا لەهەولێر لە 15 بۆ 19 ی ئەم مانگە هەڵدەوەشێتەوە و ڕادەگیردرێت. . باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی كە داواكارییان پێشكەش كردووە دووبارە كاتی چاوپێكەوتنەكانیان لەڕێگەی ئنیتەرنێتەوە بەپێی ئەو ڕێكەوتەی خراوەتە بەردەستیان ڕێكبخەنەوە و بۆ هەر هاوڵاتیەكی ئەمریكی نیشتەجێی هەرێمیش گەر لەكاتی پێویستی كتوپڕدا دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئێمڵەوە پەیوەندی بكەن.[email protected]. . ڕونیشیكردووەتەوە، باڵێۆزخانەی ئەمریكا هێشتا داخراوە و پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەرێگەی ئەم ئیمێڵەوە بۆ حاڵەتە كتوپڕەكان پەیوەندی بكەن[email protected]