گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆی سلێمانی: هەندێک لە شۆفێران بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەشکێنن

2020.03.14 - 11:45
هاتوچۆی سلێمانی: هەندێک لە شۆفێران بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەشکێنن
ناس کورد-   به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان ‌و شۆفێران به‌بیانوی لاواز بریرى قەدەغەى هاتوچۆ ده‌شكێنن‌، کە بۆ ڕێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیەنراوە. . بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان‌و كه‌س‌و كاریان زۆر به‌باشی پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوون، به‌ڵام وه‌كو تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان ‌و شۆفێران به‌بیانوی لاواز بریاره‌كه‌ ده‌شكێنن‌و  وه‌كو پێویست جێ به‌جێی ناكه‌ن". . هەروەها جارێكی دیكه‌ داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ باشتر به‌رێوه‌چونی پلان‌و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌و تاوه‌كو توشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی نه‌بن. . لەكاتژمێر 12ی‌ شەوى ڕابردووەوە و بۆ ماوەی‌ 48 كاتژمێر هاتوچۆ لەناو شاری‌ سلێمانی‌‌و شاری‌ هەولێر قەدەغەکرا، بەمەبەستى رێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.