گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا..هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە

2020.03.14 - 11:20
بەغدا..هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە
ناس کورد- بنکەیەکى سەربازى لە باکورى بەغدا بەموشەک هێرشى کرایە سەر کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە. . سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "بە موشەکى جۆرى کاتیۆشا هیرشکراوەتە سەر سەربازگەى تاجى لە باکورى بەغدا، کە دووەم هێرشى لەو شێوەیەیە لەماوەى چەند ڕۆژێکدا". . وتیشى "کاتیۆشاکان لەناو سەربازگەکەدا کەوتونەتە خوارەوە، تا ئێستاش زیانەکان نەزانراون". . لەچەند ڕۆژى ڕابردودا سەربازگەى تاجى روبەڕووى هێرشى موشەکى بووەوە، کە بەهۆیەوە دوو سەربازى ئەمریکى و کەسێکى بەریتانی کوژران کە کارى لەگەڵ هاوپەیمانان دەکرد. . ئەمریکا گروپە چەکدارەکانى ئێرانى لە عێراق بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبارکرد و دواتریش هێرشى کردە سەر ژمارەیەک لە بارەگاکانى ئەو گروپانە لەعێراق.