گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 حكومەت رێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر

ژمارەى توشبووان بەكۆرۆنا لەتوركیا بەرزبووەوە

2020.03.14 - 11:00
ژمارەى توشبووان بەكۆرۆنا لەتوركیا بەرزبووەوە
ناس کورد-   ژمارەى توشبوون بەڤایرۆسیی كۆرۆنا لە تورکیا بۆ پێنج حاڵەت بەرزبویەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتوچۆیان خستە سەر نۆ وڵاتی دیكە و چەند ڕێوشوێنێكی تەندروستی توندوتۆڵتریان بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە گرتەبەر. . ئەمڕۆ شەممە، 14 ی ئاداری 2020، لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، فەخرەدین قۆچە وەزیری تەندروستی توركیا ڕایگەیاند، 3 حاڵەتی نوێی دیكەی توشبوونی كۆرۆنایان تۆمار كردووە كە سەر بەخێزانێكین و 2 لەو توشبووانەش كێشەی كۆئەندامی هەناسەدانیان هەبووە. . وتیشی "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدەرەوەی وڵاتن بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەوامەكەیان بۆ دەكرێتە مۆڵەت و قەدەغەی گەشتیاریش بۆ ناو توركیا دەخرێتە سەر هاوڵاتیانی 9 وڵاتی تر، بەوەش توركیا قەدەغەی هاتووچۆی وڵاتانی بۆ 14 وڵات زیاد كردووە". . وەزیری تەندروستی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ڕێوشوێنانەی دیكە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتە بەر، سنورداركردنی سەردانی نەخۆشی ناو نەخۆشخانەكان و قەدەغەی سەردانیكردنە لەكاتی دەوامیی فەرمیدا و وەزارەتەكەیان بەشێكی تایبەت بۆ پەیوەندیكردن لەحاڵەتی كتوپڕدا بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردن كردووەتەوە. . لای خۆشیەوە جاهید تورهان  وەزیری گواستنەوە و ژێر خانی توركیا ڕایگەیاند، ئەو نۆ وڵاتە نوێیەی كە توركیا قەدەغەی هاتوچۆی خستووەتە سەر، ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و نەرویژ و دانیمارك و بەلژیكا و نەمسا و سوید و هۆڵەندایە، لەڕۆژی شەممەوە تا 17ی مانگی داهاتوو جێ بەجێ دەكرێت. . پێشتریش توركیا قەدەغەی هاتوچۆی لەگەڵ 5 وڵات لەوانە چین و ئێران و عێراق و ئیتاڵیا و كۆریای باشوور ڕاگەیاند.