گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاڵپشتییەکانى ئەمریکا بازاڕى نەوت دەبوژێنێتەوە؟

هەفتەیەکى شووم بۆ بازاڕى نەوت لەماوەى 10 ساڵدا

2020.03.14 - 10:35
هەفتەیەکى شووم بۆ بازاڕى نەوت لەماوەى 10 ساڵدا
ناس کورد-   هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت خراپترین هەفتەى دوای زیاتر لە10 ساڵ لە قەیرانی ئابوری تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی کاریگەرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵى سعودیە و هاوپەیمانەکانى بۆ خستنەڕووى زیاترى نەوت. . لەساڵی 2008 ەوە كە قەیرانی دارایی لەجیهاندا ڕویدا، تا ئێستا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا خراپترین ئاستى وەكو ئێستا تۆمار نەكردووە. . دانێڵ یەرجیین مێژوونوسی بواری وزەى ئەمریكا ڕایگەیاندووە "كێشەی دابەزینی نرخی نەوت كێشەی شەڕی نرخی نەوتە لەبازاڕێكی قۆرخكراودا". . وڵاتانی گەورە بەرهەمهێنەری نەوت هەوڵیاندا نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە لەكاتێكدا خواست لەسەری كەمیی كردووە، سعودیە چەندین بارهەڵگری زەبەلاحی بۆ هەناردە كردنی نەوت لەچەند هەفتەى داهاتوودا كڕیوە، ئەوەش بەئامانجی بەرزكردنەوەی پشكی خۆی لەبازاڕەكاندا و شەڕی نەوت لەگەڵ ڕوسیادا. . دامەزراوى دارایی و وەبەرهێنانى ئەمریکى (گۆڵدمان ساكس) دەڵێت "چاوەڕواندەكرێت تا مانگی نیسان شەش ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە لەهەناردەكردنی نەوت زیاد بكرێت ڕێژەی بەكاربردنیش هەر ئاسایی دەبێت كە ڕۆژانە 100 ملیۆن بەرمیلە". . دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ژمارەیەک وڵاتى دیکە ڕایانگەیان کە پلانیان هەیە بۆ بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو وڵاتانەى لەرووى ئابورییەوە لاواز بوون، نرخی نەوت تاڕادەیەک بوژایەوە، بەڵام نەوتى برنت لە هەفتەى ڕابردوودا بەڕێژەی 25 % دابەزی، ئەوەش گەورەترین زیان بوو كە دوای 2008 لەنرخی نەوت ڕویداوە. . چاوەڕواندەكرێت هاندان و پاڵپشتیەكانی ئەمریكا ئومێدێك بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێنیتەوە كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە شۆكی ئابوری دروستكردووە.