گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا سنورى دوو وڵاتى دیکە دەبڕێت

2020.03.14 - 09:28
کۆرۆنا سنورى دوو وڵاتى دیکە دەبڕێت
ناس کورد- هەردوو وڵاتى فەنزوێلا و مۆریتانیا تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند. . دیلسى رودریگیز جێگرى سەرۆکى فەنزوێلا  ڕایگەیاند، دوو توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتەکەى تۆمارکراون، کە ژنێک و پیاوێکە و لە ئەوروپاوە گەڕاونەتەوە. . جەختیشیکردەوە، سەرجەم قوتابخانە و دامەزراوە فێرکارییەکان دادەخرێن. . لاى خۆیەوە، نیکۆلاس مادورو سەرۆکى فەنزوێلا حاڵەتى ئامادەباشى ڕاگەیاند، دواى ئەوەى دوو حاڵەتى توشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکران. . وتیشى "دۆخى کەرەنتینەکردنى بەکۆمەڵ دەستپێدەکەین". . هاوکات وەزارەتى تەندروستى مۆریتانیا، تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند. . محەمەد نەزیر وەزیرى تەندروستى مۆریتانیا ڕایگەیاند "توشبووەکە کەرەنتینەکراوە، دەوڵەت هەموو هۆکارەکان بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنى توشبووان". . وتیشى "توشبووەکە رۆژى نۆى ئازار لەئەوروپاوە گەڕاوەتەوە".