گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی سوپاى ئەمریکا ڕێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر

2020.03.14 - 09:12
دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی سوپاى ئەمریکا ڕێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر
ناس کورد-   دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەئەمریكا بۆ رێگریكردن لەزیاتر بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سوپای ئەمریكا گەشتە ناوخۆییەكانی لەسەربازەكانی قەدەغەكرد و پنتاگۆنیش گەشتە دیپلۆماتییەكانی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتی هەڵوەشاندەوە. . بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی سكای نیوز، سوپای ئەمریكا سەرجەم گەشتە ناوخۆییەكان لەناو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە 16 ئەم مانگەوە تا 11ی مانگی ئایاری داهاتوو لەسەر بازەكانی قەدەغە كردووە، تەنها بۆ حاڵەتە ناچارییەكان نەبێت ئەگینا ڕێگەی پێنادرێت . . لای خۆشیەوە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) سەرجەم سەردانە دیپلۆماتیە فەرمیی و نافەرمییەكانی ڕاگرت و ئەوەش بەهۆی كۆرۆناوە كە بەمەترسی ناوی بردووە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پنتاگۆن كە لەوبارەوە بڵاوی كردووەتەوە، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە دیپلۆماتیەكان بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە. . گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان لەئەمریكا دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە دوێنێ هەینی باری نائاسایی لەئەمریكادا ڕاگەیاند ئەوەش بەهۆی خێرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە و بڕی 50 ملیار دۆلاریشی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو نەخۆشییە تەرخانكرد. . تڕەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكەیە و پێدانی دەسەڵاتی تەواوە بەحكومەتی فیدراڵى و هەموو ویلایەتەكانیش دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی باری نائاساییان لای خۆیانەوە هەیە. . بەپێی ئامارەكان ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا گەیشتووەتە نزیكەی دوو هەزار كەس و 40 حاڵەتی مردنیش بەو هۆیەوە تۆمارکراوە.