گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 کەس گیانیان لەدەستداوە

ڕۆژهەڵاتى کوردستان؛ توشبووانى کۆرۆنا 100 کەسى تێپەڕاند

2020.03.14 - 08:44
ڕۆژهەڵاتى کوردستان؛ توشبووانى کۆرۆنا 100 کەسى تێپەڕاند
ناس کوردد- لەرۆژهەڵاتى کوردستان ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا 100 کەسى تێپەڕاند کە 10 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. .

بە پێی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان (سنە) ڕایگەیاندووە 317 کەس پشکنیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە، ،102 کەسیان توشى کۆرۆنا بوون و  182 کەسیان تووشى ڤایرۆسەکە نەبوون.

.

وتیشی "لەو ڕێژەیە 40 کەسیان لە سەقز، 23 کەس لە بانە، 15 کەس لە سنە، 4 کەس لە کامیاران، 9 کەس لە قوروە، 2 کەس لە مەریوان و 1 کەس لە سەوڵاوا، 3 کەس لە دیواندەرە، 3 کەس لە بیجار و 3 کەس لە دیولان گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسەن.

.

فەلاحی ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تا ئیستا 10 کەس گیانیان لە دەست داوە کە 7 کەسیان لە سەقز، 1 کەس لە مەریوان، 1 کەس لە بانە و 1 کەس لە قوروە بوونە.