گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە تەندروستی سلێمانییەوە.. لەبارەی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی توشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو

2020.03.13 - 22:17
ڕاگەیەندراوێک لە تەندروستی سلێمانییەوە.. لەبارەی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی توشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو
ناس کورد-   بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی توشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو بەدەم بانگەوازەکەیانەوە چوون و چوون بۆ پشکنین، هەروەک ئاماژەی بوەشکردووە، زۆرێک لەو کەسانەشی بەشداری پرسەی مامۆستا ئاینییەکەیان کردبوو چوون بۆ ئەنجامدانی پشکنین. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ سەرنشینانی ئەو فرۆکەیەی توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو لە سلێمانی  کە بەدەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن بۆ پشکنین". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەروەها سوپاس بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بەشداری پرسەی مامۆستا ئاینیەکەی سلێمانی یان کردبوو تا ئێستا بەشێکیان سەردانیان کردوین و پشکنینمان بۆ ئەنجامداون". ، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "هیوادارم ئەو هاوڵاتیانەی بەهەر هۆکارێک گومانلێکراون و نایەن بۆ پشکنین تکاتان لێدەکەم چاو لە بەشێک لە هاورێ و هاوپرسەکانتان بکەن سەردانمان بکەن بۆ پشکنین". ، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان دڵنیابن دەتوانین پێکەوە رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە". ، ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە: "فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتووەتەوە کە تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە و ژمارەی سەرنشینەکانی 84 سەرنشینی بەرێزن، فرۆکەکە فرۆکەی کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بوە لە دەوحەوە بۆ سلێمانیQR 462، کاتی گەشتنیشی : 10:49 خولەکی بەیانی ١٢/٣/٢٠٢٠ گەشتوەتە شاری سلێمانی”.، داواشی کردبوو سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە بچن بۆ پشکنین.