گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قائیمقامی سلێمانی: کۆمپانیای دلیڤەری هەیە لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا پێداویستی بۆ ماڵان ببات

2020.03.13 - 20:38
قائیمقامی سلێمانی: کۆمپانیای دلیڤەری هەیە لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا پێداویستی بۆ ماڵان ببات
ناس کورد- بڕیارە لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ هاووڵاتیان قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: "کۆمپانیای دلیڤەری هەیە پێداویستی بۆ ماڵان ببات". ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی باسی لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە کرد کە ئەمڕۆ لەلایەن حکومەتەوە گیرانبەر و ڕایگەیاند: "سەرجەمیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانە، پێشتر چەندین جار داوامانکردووە کە لە ماڵەکانیان نەچەنە دەرەوە، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە هەستیارە و پێویستی کرد ئەو ڕێکارانە بگرینەبەر". ، دەربارەی ئەوەی کێشە بۆ هاووڵاتیان دروست نابێت لە ئەگەری ڕێگەنەدان بە هاتوچۆ کردن، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: "چەندین کۆمپانیای دلیڤەری هاتوون بۆ لامان، بۆ ئەوەی لەوکاتەدا کە هاتوچۆ قەدەغە دەکرێت، بچن و پێداویستی ببەن بۆ ماڵەکان". ، ڕوونیشیکردەوە، هەرکەس لە ڕێنمایی و بڕیارەکان لابدا، ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان. ، هاوکات لە نوسروێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە: "قەدەغەکردنی هاتوچۆ کارمەندانی دەزگا ڕاگەیاندنەکان ناگرێتەوە و دەتوانن هاتوچۆ بکەن، بەڵام پێویستە باجی دەزگاکانیان پێبێت".