گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید: یەک بینامان هەیە دەیکەین بە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی تایبەت بە کۆرۆنا

2020.03.13 - 20:10
شاسوار عەبدولواحید: یەک بینامان هەیە دەیکەین بە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی تایبەت بە کۆرۆنا
ناس کورد-   شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم و دەڵێت، بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاری جدیان نەکردووە و ئاماژە بەوەدەکات، بینایەکیان هەیە دەیکەن بە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی، دەشڵێت، یەکێتی و پارتی با بارەگا حزبییەکانیان چۆڵ بکەن و بیکەن بە نەخۆشخانە. ، لە پەیامێکیدا شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند: "تائێستا حکومەتی هەرێم هەنگاوی کرداری بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا نەناوە و هیچ بودجەیەکی بۆ تەرخان نەکردووە و هیچ نەخۆشخانەیەکیشی دروست نەکردووە، تەنها بە خەڵک دەڵێن مەیەنە دەرەوە". ، وتیسی: "منیش پێم باشە هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە و ئەوە ڕێنماییەکی باشە، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ ڕووبەڕووبووونەوەی ڤایرۆسەکە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە یەک بینامان هەیە، دەیکەن بە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی و لە سبەینێوە کارکردن تێیدا دەستپێدەکەین بۆ ئەوەی لە خزمەتی خەڵکدا بێت". ، شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو: "پەیامێک بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکان و بەتایبەت یەکێتی و پارتی دەنێرم، ئەگەر نەخۆشخانەش دروست ناکەن بارەگا حزبییەکانتان چۆڵ بکەن و بیکەن بە نەخۆشخانە".