گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدەچێت ئیڤانکا ترەمپ کچی دۆناڵد تررمپ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت

2020.03.13 - 18:14
پێدەچێت ئیڤانکا ترەمپ کچی دۆناڵد تررمپ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت
ناس كورد- ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو وەزیرە ئوستورالییەی کە پێش چەند ڕۆژێک ڕاگەیاندرا کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، دواین چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئیڤانکا ترەمپی کچی دوناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بووە.  ، بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، وەزیری ناوخۆی وڵاتی ئوستورالیا کە ئێستا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دواین چاوپێکەوتنی پێش ئەوەی ئاشکرا بکرێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، لەگەڵ  ئیڤانکا ترەمپی کچی دوناڵد ترەمپ بووە  ، ئاماژە بەوەکراوە، پیتەر داتۆن،وەزیری ناوخۆی ئوستورالیا پێش کەمتر لە هەفتەیەک لە کۆبوونەوەیکەدا بووە لەگەڵ ئیڤانکا ترەمپ، کە ئیستا پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکای هەیە.  ، ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو وێنانەی کە دوای کۆبوونەوەکەی ئیڤانکاو ئەو وەزیرە ئوستورالییە چرکاون بە ڕوونی دەریدەخات کە وەزیرە ئوستورالییەکە زۆر لە نزیک ئیڤانکاوە ڕاوەستاوە.  ، لای خۆشییەوە تائێستا ئیڤانکا هیچ قسەیەکی لە سەر دۆخی تەندروستی خۆی بڵاونەکردووەتەوە و دواین تویتیشی لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر ئەو ڕێکارانە بووە کە چۆن دەبێت هاوڵاتیان خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.  ، پاش تووشبوونی پیتەر داتۆن، وەزیری ناوخۆی ئۆستورالیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نووسینەگەکەی ڕاگەیاندراوێکی  بڵاوکردەوە کە تێدا داتۆن باس لە دۆخی تەندروستی خۆی دەکات و دەڵێت:" بەیانی هەستام لەخەو هەستم بەئازارێکی زۆرکرد لە گەروم و تاولەرزێکی زۆر هەبووە بۆیە ڕاستەو خۆ پەیوەندیم بە وەزارەتی تەندروستییەوە کرد، دوای ئەنجامدانی شیکاری خوێن دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید 19 بووم، بەڵام لە ئێستادا هەستدەکەم دۆخی تەندروستێم باشە ولەهەر پێشهاتێکی نوێ دەرباری تەندروستیم  ئێوە ئاگاداردەکمەوە".  ، بە گوێرەی ئامارەی وەزارەتی تەندروستی ئوستورالیا، لە ئێستادا 184 کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە، پێشبینیش دەکرێت لەچەند هەفتەیەکی داهاتوودا ڕێژەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە زیاتر بەرزبێتەوە.