گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی بەپەلە لە قائیمقامی سلێمانییەوە

2020.03.13 - 17:09
پەیامێکی بەپەلە لە قائیمقامی سلێمانییەوە
ناس کورد- قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێدەکات لەبەر ھەستیاری دۆخەکە و مەترسی زیاتر بڵاوبوەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەر شوێنێکن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: "داوادەکەین لەبەر هەستیاری دۆخەکە لەگەر شوێنێکن بەپەلە بگەرێنەوە ماڵەکانتان و  بەم ھەنگاوە خۆتان و خێزانەکانتان لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەگەر خەڵک ھاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت نەبێت، رەنگە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە داواتان لێ دەکەین پابەندی ئەو رێکار و بڕیارانەبن کە راگەیەندراوە و بەتەواوی سەلامەتی تەندروستیتان بپارێزن، تکاتان لێدەکەین لە ھەستیاری رەوشەکە تێبگەن ئەم ماوەیە ھەموو جموجوڵێک رابگرن لە ھەر شوێن و جێگەیەکن خۆتان بگەیەننەوە ماڵەکانتان و تا ئەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە". ، قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "داواتان لێدەکەین متمانەتان بە دامەزراوەکانی حکومەت ھەبێت، دڵنیابن ھەرچی پێویستی بێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر تەنیا پێویستیمان بە ھاوکاری ئێوەیە، تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستتیەکان بن و دووبارەی دەکەینەوە لە ماڵەکانتان بمێننەوە".