گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکای کرد

2020.03.13 - 17:00
سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکای کرد
ناس کورد- سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی سەر چەن پێگەیەکی سەربازی لە خاکی عێراق لەلایە ئەمریکاوە دەکات و ڕایگەیاند، ئەگەر بێتو ئەو مەترسیانە بەردەوامبێت ئەوا عێراق بەرەو دەوڵەتێكی ناجێگیر و پڕ پشێوی دەبات. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ڕایگەیاند: " ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەرەكییە دەكات كە كرایە سەر چەند پێگەیەكی لە ناو خاكی عێراق لە نێویشیاندا فرۆكەخانەی كەرەبەلا كە لە قۆناغی دروستكردندایە، لە ئاكامدا قوربانی و برینداری لە نێو هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی لێكەوتەوە و سەرپێچیش بوو بۆ سەر سەروەری نیشتمانیی ". ، ئاماژەی بەوەشكردووە: "جارێكی تر جەخت دەكەینەوە كە چارەسەركردنی دۆخی ئەمنی بە ڕێگەیەك دەبێت كە پشتیوانی حكومەتی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی ئەركەكانی خۆی بەجێ‌ بگەیەنێت و توانا و ویستی بەهێز بكات بۆ سەپاندنی یاساو پارێزگاریكردن لەسەروەریی و رێگەگرتن لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ گۆڕەپانی جەنگی بە وەكالەت". ،، سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەر پێچییە بەردەوامەكان بۆ سەر دەوڵەت ئەوەندەی تر بە سیستەماتیكی و مەترسیدار دەبێت بۆ سەر توانا و هەیبەتی كە هاوكاتیش دەبێت لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییە بەرچاو و چاوەڕوان نەكراوانەی كە لە رووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و تەندروستی رووبەرووی دەبێتەوە. ئەگەر هاتوو ئەم مەترسیانە بەردەوامبوون ئەوا عێراق بەرەو دەوڵەتێكی ناجێگیر و پڕ پشێوی دەبات، بەتایبەت ئەگەر بگات بە تێكچونی دۆخی ئەمنی. ، لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا ئاماژە بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کراوە و تیایدا هاتووە: "هاوشان لەگەڵ ئەو ئاماژانەی كە هەیە بۆ مەرامی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی كە خۆیان رێك بخەنەوە و هەڕەشە دروست بكەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمان و هاوونیشتمانیان. ، جەختلەوەشکراوەتەوە: "ئەم دۆخە مێژووییە پێویستی بە یەكانگیری نیشتمانی و رێكخستنی ریزەكان هەیە لەبارەی پرۆژەی نیشتمانیی كە پشت دەبەستێت بە مەرجەعیەتی دەوڵەتی خاوەن سەروەری و بڕیاری سەربەخۆ و رێگری دەكات لەوەی عێراق بگوازرێتەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ بۆ لایەنەكانی تر و جەختكردنەوە لەسەر تەواو كردن و پارێزگاریكردن لە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا. ، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، سەرۆكایەتی كۆمار داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە پشتیوانی بێت لەو هەوڵەی و رێز لە سەروەری و بڕیاری نیشتمانی سەربەخۆ بگرێت. ، هەر ئەمڕۆ لەبارەی هێرشەکەوە وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌ هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیاندا پێنج باره‌گای كه‌تائیبی حزبوڵا و حه‌شد كراونه‌ته‌ ئامانج  و ئەوەش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر موشه‌كبارانی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌ شاری به‌غدا كه‌ دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی تیادا كوژرا.