گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆ لەناو شاری هەولێر و سلێمانی قەدەغەکرا

2020.03.13 - 16:11
هاتوچۆ لەناو شاری هەولێر و سلێمانی قەدەغەکرا
بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاتووچۆکردن لەناو شارێ هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاژێر قەدەغەکرا و بڕیارەکە لەکاژێر 12:00ی ئەمشەوەوە جێبەجێدەکرێت، هاوکات وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەوانەی بەڕێگەی نایاسایی لە ئێران گەڕاونەتەوە، ئەگەر بەزووترین کات خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان نەناسێنن، ئەوا جگە لە کەرەنتین کردن ڕوبەڕووی یاساش دەکرێنەوە. ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتوچۆکردن لەناو شاری هەولێر و سلێمانی ڕابگرێت و بڕیارەکەش لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە جێبەجێدەکرێت. ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، تاوەکو تیمە تەندروستییەکان بتوانن کاری خۆیان بکەن لە هەر کەیسێکی گومانلێکراویش پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122 بکەن". ، هاوکات وەزارەتی ناوخۆ جەختیکردووەتەوە، پێویستە ئەوانەی بە رێگەی نایاسایی لە ئێران گەڕاونەتەوە بە زووترین کات خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان بناسێنن و بەپێچەوانەوە، سەرەڕای کەرەنتینکردن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.