گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین بەرهەمی كەرەنتینەكردنی چنییەوە

بەپێی ئامارێكی فەرمی چین ڕێژەی توشبوون بەكۆرۆنا بەتەواوەتی دابەزیووە

2020.03.13 - 09:30
بەپێی ئامارێكی فەرمی چین ڕێژەی توشبوون بەكۆرۆنا بەتەواوەتی دابەزیووە
ناس كورد-    بەپێی ئاماری دەزگایەكی فەرمی پەیوەندیداری چین، ڕێژەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوەتی ڕووی لەدابەزین كردووە، كۆریای باشووریش كەمبونەوەی ڕێژەكەی ڕاگەیاند.  . ئەمڕۆ هەینی ، 13 ی ئاداری 2020، لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، 8 حاڵەتی نوێی توشبوو بەكۆرۆنا تۆمار كراوە به‌راورد به‌ دوێنێ پێنجشەممە كە 15 حاڵەت تۆمار كرا ڕێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوەتی كەمیكردووە و ئێستاش ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە هەشتا هەزار و813 حاڵەت. . به‌گوێره‌ی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین تا دوێنێ ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە وڵاتەكەیاندا بریتی بووە لە سێ هەزار و 176 حاڵەت كە 7 حاڵەتی مردن زیادیكردووە. . ئەو دەزگا چینیە دەشڵێت لەناوچەی هۆبی كە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بوو، تەنها 6 حاڵەتی مردن ڕویداوە هەمووشیان لە شاری ووهان و ئەو هەرێمە بوون. . دوێنێ حكومەتی چین تێپەڕینی بەقۆناغی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە ڕاگەیاند ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی توشبووان و بەرهەمی كەرەنتینەی چنیەوە كە ماوەیەكە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە لەنێوان شارەكاندا ڕایگەیاندووە. . هاوكات ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە درمییەكانی كۆریای باشوور ڕایگەیاند، 110 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسەكە تۆمار كراوە و به‌راورد به‌ ئامارەكانی دوێنێ ڕادەی توشبوون بەڤایرۆسەكە كەمیكردووە. .