گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانی وڵاتێک و ژنەکەی و سەرۆکی وڵاتێکی دیکەدا خرانە کەرەنتینەوە

2020.03.12 - 23:39
سەرۆکوەزیرانی وڵاتێک و ژنەکەی و سەرۆکی وڵاتێکی دیکەدا خرانە کەرەنتینەوە
ناس کورد- جەستن تورۆدۆ، سەرۆك وەزيرانى كەنەداو ژنەكەى خرانە كەرەنتيەنەوە ئەوەش بەگومانى ئەوەى توشبوى كۆرۆنا بن و جاير بۆلسۆنارۆ، سەرۆكى بەڕزايليش بەهەمان گومان لە كەرەنتيندايە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا حكومەتى كەنەدى بڵاويكردوەتەوە، جەستن تورۆدۆ بڕياريداوە خۆى و ژنەكەشى لە ماڵەكەى خۆياندا كەرەنتين بكرێن، ئەوەش دواى ئەوەى ژنەكەى تاى بەرزبوەتەوە. ، رونيشكراوەتەوە، تائێستا تورۆدۆ هيچ نيشانەيەكى تاى پێوە نييە و لەماڵەكەى خۆيدا كارەكانى ڕايى دەكات، بەڵام كۆبونەوەكانى ڕۆژانى پێنجشەممە و هەينى لەگەڵ سەرۆكى كەرتەكاندا هەڵوەشاندوەتەوە. ، لەلايەكى ترەوە، دەزگاكانى ڕاگەياندنى بەڕازيل بڵاويانكردوەتەوە كە "جاير بۆلسۆنارۆ" سەرۆكى ئەو وڵاتە خراوەتە جياكەرەوەى تەندروستيەوە ئەوەش بۆ زانينى ئەوەى ئايا توشبوى كۆرۆنايە ياخود نا. ، رونيشكراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوە دێت كە لەم هەفتەيەكدا بۆلسۆنارۆ لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بوە، هەروەها لەو سەردانەيدا چاوى بە دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكاش كەوتوە.