گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆکردن بە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی پاس لە هەرێم ڕاگیرا

2020.03.12 - 23:33
هاتوچۆکردن بە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی  پاس  لە هەرێم ڕاگیرا
لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هاتوچوو بە هێلەکانی گواستنەوەی گشتی (پاص و مینی پاص). ، بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی ئاداری 2020، دەرکراوە، تیایدا هاتووە: "لەسەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی لیژنەی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارماندا بە، ڕاگرتنی هاتوچوو بە هێلەکانی گواستنەوەی گشتی (پاص و مینی پاص) لە نێوان شارەکان و ناوخۆی شارەکان. ، ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە سبەینێ هەینی، 13ی ئادار تاوەکو 1ی نیسانی 2020، جێبەجێدەکرێت.