گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چين بەنزینی بە ئاگری نێوان خۆی و ئەمریکادا کرد لەوانەيە سوپاى ئەمريكا ڤايرۆسى كۆرۆناى هێنابێتە وڵاتەکەمانەوە

2020.03.12 - 23:13
چين بەنزینی بە ئاگری نێوان خۆی و ئەمریکادا کرد  لەوانەيە سوپاى ئەمريكا ڤايرۆسى كۆرۆناى هێنابێتە وڵاتەکەمانەوە
ناس کورد-   حكومەتى چين سوپاى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بە بردنە ناوەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ وڵاتەى تۆمەتبار دەكات و چەندين پرسياريش سەبارەت بە بڵاوبونەوەى كۆرۆنا لە ئەمريكا دەوروژێنێت. ، شاو لى جيان، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردوەتەوە، كەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەمريكا دەركەوت؟ چەند كەس توشبون؟ ناوى نەخۆشخانەكان چين؟. ، شاو لى ئاماژەى بەوەشداوە: "لەوانەيە سوپاى ئەمريكا ڤايرۆسى كۆرۆناى هێنابێت بۆ شارى ووهان، کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبوویەوە" ، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين داواش لە ئەمريكا دەكات كە شەفاف بن و داتاكانيان ئاشكرا بكەن، ئاماژە بەوەشدەدات كە ئەمريكا قەرزاريانە. ، هەرچەند هيچ بەڵگەيەك نييە لەسەر ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چەكێكى بايەلۆجى بێت، بەڵام دواى بڵاوبونەوەى بە جيهاندا روسيا و ئێران و چەندين ناوەند و دەزگا و رێكخراوى تر لە جيهاندا ئەمريكايان بە بڵاوكردنەوە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمەتبار دەكرد و باس لەوەدەكرێت كە چەكێكى بايەلۆجيە. ، لاى خۆشيانەوە زانايان بەدورى دەزانن كۆرۆنا چەكێكى بايەلۆجى بێت و ئاماژە بەەدەدەن ئێستا مرۆڤ نەگەيشتوەتە ئەوەى دەستكارى ڤايرۆس بكات و بيگۆڕێت و تەئكيدش دەكەنەوە هيچ بەڵگەيەك نييە بۆ ئەوەى وەك چەك بەكارهێنرابێت، بەڵام هەندێك زاناش ئەوە بەدور ناگرن ڤايرۆسەكە وەك چەكێك بەكاراهێنرا بێت.