گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 هەڵەى گەورە بوونە هۆى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا

2020.03.12 - 22:39
10 هەڵەى گەورە بوونە هۆى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا
ناس کورد-   ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 كە لە كۆتايى ساڵى 2019 لە شارى ووهانى چين دەركەوت، سەرەتا ژمارەيەكى زۆر خەڵكى لەو شارە توشكرد، دواتر زۆر بەخێرايى بەجيهاندا بڵاوبويەوەو تائێستا زياتر لە 100 وڵاتى گرتوەتەوەو زياتر لە 133 هەزار كەسى توشكردوە. ، زۆرينەى وڵاتانى جيهان چەندين ڕێوشوێنيان گرتوەتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە، بەڵام سەرجەم هەوڵەكان شكستيان هێناوەو ڤايرۆسەكە زۆر بەخێرايى بڵاودەبێتەوە، تەنانەت زانايانيش توشى تێڕامان و بێهيوايى بوون لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بەو شێوە خێرايە. ، زانايانى بوارى تەندروستى باس لەوەدەكەن، ڤايرۆسەكە زۆر بەخێرايى بڵاودەبێتەوەو پێشتر هيچ ڤايرۆسێكى ترى لەو جۆرە بەو شێوەيە بڵاونەبوەتەوە، تائێستا هيچ چارەسەرێكى بنەڕەتى بۆ ڤايرۆسەكە دروست نەكراوە. ، بەپێى ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى "بزنس ئينسايدەر"ى ئەمريكى 10 هەڵەى گەورەو كارەساتبار بوەتە هۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بە جيهاندا: ، 1- لەسەرەتاى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكە لە شارى ووهان زانايان هەستيان بە مەترسى ڤايرۆسەكە نەكرد، هەروەها حكومەتى چين هەوڵى سەركوتكردنى سەرجەم ئەو دەنگۆيانەى دا كە باس لە ڤايرۆسەكە دەكەن، تەنانەت ئەو دكتۆرەشى بۆ يەكەمجار هەستى بە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە كردو گرتەيەكى ڤيديۆيى بڵاوبويەوە كە بۆ هاڕێكانى ناردبوو وە باسى مەترسى ڤايرۆسەكەى كردبوو سزا درا، دواترش ئەو كتۆرە كە ناوى "لى وون ليانگ" بوو لەكاتى چارەسەركردنى توشبواندا خۆشى توشبوو دواتر گيانى لەدەستدا، هەرچەند گومان لەسەر گيانلەدەستدانى هەيە و دەسەڵاتدارانى چين وەك تۆمەتبار سەير دەكرێن. ، 2- سەرەڕاى ئەوەى ڤايرۆسەكە لەكۆتاييەكانى ساڵى 2019 بڵاوبويەوە لە 18\1\2020 كارەساتێكى تر لە شارى ووهان ڕويدا، ئەويش ئەوەبوو زياتر لە 10 هەزار خێزانى ئەو شارە خوانێكى گەورەيان رێكخست و بەشداربوانى خواردنيان لەماڵەوە دەهێناو بەسەر يەكدا دابەشيان دەكرد. ، لەدواى سێ ڕۆژ لەو بۆنەيە دەركەوت كە ڤايرۆسەكە لەسەر ئاستێكى فراوان بڵاوبوەتەوەو شارەكە كەرەنتين كرا، سەبارەت بەو ڕوداوە "لى شين شو" دكتۆرى تايبەتمەند لە سيستمى هەناسەنداندا لە شارى شەنگهاى دەڵێت " ڕوداوێكى لەو شێوەيە لەكاتێكدا كە پەتا بڵاوبوەتەوە نيشانەى ئەوەيە كە هەستێكى بەرپرسيارێتى بونى نييە. ، 3-  لە بەريتانياش مامۆستايەكى وانەى بيركارى كە لەشارى ووهان ژياوەو لە 26\1\2020 گەڕايەوە وڵاتەكەى هيچ پشكنينێكى بۆ نەكراوەو پێى وتراوە مادام كێشەى هەناسەدانى نييە ئاساييەو دەتوانێت بڕوات، ئەمە لەكاتێكدابوو كە ئەو مامۆستايە لە دورى 5 خولەكەوە لە بازاڕى خواردنە دەرياييەكانى ووهان "ئەو بازاڕەى سەرەتا ڤايرۆسەكەى لێ بڵاوبويەوە" ژيابوو. ، 4 - دواى داخستنى شارى ووهان و كەرەنتين كردنى ئەمريكا هاوڵاتيەكانى لەو شارە گەڕاندەوە، لە 29\1\2020 تيمێكى پزيشكى لەكاتى گەيشتندا پێشوازيان لێكردن، بەڵام تيمەكە هيچ ڕێوشوێنێكى خۆپاراستنيان بەكارنەهێنابوو، وە هيچ ڕاهێنانێكى پێويستيان نەبينيبوو. ، 5 - بۆ ماوەى زياتر لە مانگێك كەشتى گەشتيارى  Diamond Princess بە خاڵێكى گەرمى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا سەير دەكرا و كەشتيەكە بە سەرجەم سەرنشينەكانيەوە كەرەنتين كرا، بەهۆى ئەوەشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ڤايرۆسەكە بەناو سەرنشينانى كەشتيەكەدا بڵاوبويەوە. ، سەرەڕاى ئەوەش پشكنينى پلەى گەرمى بەشێوەيەكى دروست بۆ سەرنشينەكان نەكرا و ئەوەش بە سەرنشينەكان ڕاگەيەنرا كە هيچ زانياريەك نييە لەسەر ڤايرۆسەكە، دواى يەك هەفتە سەرنشينەكان كەشتيەكەيان جێهێشت و 705 يان وەك توشبوى ڤايرۆسەكە تۆمار كران و 4 يش گيانيان لەدەستدا. ، 6 -  هەڵەيەكى گەورەى تر كە كرا هەر لەسەر هەمان گەشتى بوو، كاتێك بەريتانيا هاوڵاتيانى خۆى لەسەر كەشتيەكە بردەوەو دواتريش 4 يانى ناردەوە بۆ ماڵەكانى خۆيان، دواتر دەركەوت كە هەمويان توشبوى ڤايرۆسەكەن. ، 7- هەڵەى پشكنينەكان لە ئەمريكاش ڕويدا، كاتێك پشكنين بۆ ژنێك كرا كە لە شارى ووهان گەڕابوەوە سەرەڕاى ئەوەى سەرجەم نيشانەكانى توشبون بە ڤايرۆسەى تێدابوو، بەڵام نێردرايەوە بۆ ماڵەوە، پشكنينەكە لە ناوەندى پزيشكى زانكۆى كاليفۆرنيا لە ساندييگۆ ئەنجامدرا بەڵام بەپێى پشكنينەكە توشبوو نەبوە، بەڵام دواتر وردەوردە نيشانەكانى زياديان كرد و هێنرايەوە نەخۆشخانەكەو خرايەوە كەرەنتينەوە. ، 8 -  لە كۆرياى باشوريش لە ڕۆژى 20\2\2020 ئاهەنگێكى هاوسەرگيرى بە كۆمەڵ ڕێكخرا ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى تا ئەو ڕۆژە 104 توشبوى ڤايرۆسەكە لەو وڵاتە تۆمار كرابوو.  ، 9 - لە وڵاتى ئيتاڵياش يەكەم توشبوو كە لە نەخۆشخانەى ناوچەى "لومباردى" باكورى ئەو وڵاتە بوو ڕێگەى پێدرا كە بۆ ماوەى 36 كاتژمێر بەناو ناوەندەكەدا بە ئازادى بجوڵێت و پياسە بكات تەنانەت بێتە دەرەوەش، دواتر ڤايرۆسەكە بە تەواوەتى لە ئيتاڵيا بڵاوبويەوە ناوچەى "لومبارى"يش يەكێك بوو لەو ناوچانەى زۆرترين توشبوى تێدا تۆمار كرا، ئەو كەسە توشبوە لەو ماوەيەدا سەردانى هاوڕێ و خێزانەكەشى لە دەرەوەى نەخۆشخانە كردوە. ، 10 - ڕۆژنامەى نيشتمانى ئيتاڵيا هەر زوو پێش گرتنەبەرى هيچ ڕێوشوێنێك پلانى حكومەتى بۆ كەرەنتين كردنى  16 مليۆنە هاوڵاتى باكورى ئەو وڵاتە ئاشكرا كرد كە توشبوى زۆرى تێدا تۆمار كرابوو، ئەوەش بوە هۆى ئەوەى هەزارەها كەس لەناوچەكانى باكور دەرباز ببن و ڕوبكەنەوە ناوچەكانى ترى ئەو وڵاتە.