گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.03.12 - 20:04
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند
ناس کورد- شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا و ژمارەی توشبووان بە هەرێمی کوردستانەوە بۆ 83 حاڵەت بەرزبووەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراقیش دەڵێت، 24 حاڵەتیش چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پشکنین بۆ 111 گومانلێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تیایدا پشکنینی شەش کەسیان ئەرێنی دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە پێنج حاڵەتییان لە بەغدا و حاڵەتێکیشیان لە نەجەفە، ،، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە 83 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان و 24 کەسیش چاکبوونەتەوە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.