گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای هێرشەکەی سەربازگەی تاجی لە عێراق ئەمریکا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات

2020.03.12 - 18:45
دوای هێرشەکەی سەربازگەی تاجی لە عێراق ئەمریکا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات
ناس کورد- لەدوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر سەربازگەی تاجی لە عێراق، ئەمریکا هەڕەشە دەکات و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، هەموو دەسەڵاتێکی تۆڵەکردنەوەی لە ترەمپەوە وەرگرتووە و  سزای ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەدەن. ، لەوبارەیەوە مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆک ترەمپ پێکەوە قسەمان کرد و پێی گوتم خۆت دەزانیت چۆن وەڵامی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی دەدەیتەوە". ، وتیشی: "هەموو دەسەڵاتێکم لە سەرۆک ترەمپەوە پێدراوە بۆ تۆڵەکردنەوە و سزای هێرشکارانی سەر سەربازگەی تاجی دەدەین". ، ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی لە بەغدای پایتەختی عێراق کران و لە ئەنجامدا سێ سەربازی هاوپەیمانان کە یەکێکیان بەڕیتانی و دووانیان ئەمریکی بوون کوژران. ، هەر ئەمڕۆش حزبوڵای عێراق دەستخۆشی لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە کرد و ڕایگەیاند، هێزە بیانییەکان بە نایاسایی لە عێراقدان و باجی ئەوە دەدەن.