گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى عێراق هۆشدارى لە کارەساتی تەندروستی دەدات

2020.03.12 - 17:59
وەزارەتى تەندروستى عێراق هۆشدارى لە کارەساتی تەندروستی دەدات
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستیى عێراق هۆشدارى دەدات و ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر بارودۆخەكە بەهەند وەرنەگيرێت ئەوا لەوانەيە ڤايرۆسى كۆرۆنا ببێتە كارەساتى تەندروستیى وەك لەهەندێك وڵات ڕودەدات. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستیى عێراق بڵاویكردەوە، داوا لەهاوڵاتيان و سەرجەم لايەنە حكومى و ناحكوميەكان دەكەن كە هۆشيار و ئاگاداربن و سەرجەم ڕێوشوێنەكانى وەزارەتى تەندروستى پەيڕەو بكەن. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێويستە بارودۆخەكە بەهەند وەربگيرێت و پشتگوێ نەخرێت ئەوەش لەپێناو پاراستنى عێراقيەكان، چونكە پشتگوێخستنى خوانەخواستە دەبێتە هۆى ڕودانى كارەساتى تەندروستى كە كەس ئاواتى پێ نەخوازێت وەك لەهەندێك وڵام ڕويدا. ، وەزارەتى تەندروستى جەختیشدەكاتەوە، ئەوانەى سەپێچى ڕێنمايى و بڕيارەكان دەكەن ڕوبەڕوى ياسا دەكرێنەوە، هەروەها جێبەجێكردنى ڕێنماييەكان هۆشيارى ڕۆشنبيرى و لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەنديە گشتيەكان و بەرژەوەنديەكانى باڵاى دەوڵەت پيشان دەدات بۆ جێبەجێكردنى ئامانجەكان بۆ كۆنترۆڵكردنى پەتاى كۆرۆنا. ، داواش دەكات هاوڵاتيان خۆيان لە گردبونەوەو هاتوچۆ لەنێوان ناوچەكان بەدور بگرن و ڕێنماييە تەندروستيەكان جێبەجێ بكەن و لەئەگەرى هەستكردن بە نيشانەكانى نەخۆشيەكە سەردانى ناوەندە تەندروستيەكان بكەن. ، بەپێى دوايين ئامار لەسەرتاسەرى عێراقدا 71 توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون و تائێستاش 15 يان چاكبونەتەوەو 8 يان گيانيان لەدەستداوە.