گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی هاووڵاتیانی ئێرانی سەرزەنشتی چین دەكەن؟

2020.03.12 - 17:02
بۆچی هاووڵاتیانی ئێرانی سەرزەنشتی چین دەكەن؟
ناس کورد-   هاوڵاتیانی ئێران حكومەتی چین و هاوڵاتییەكانی بەهۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا دەزانن، بەوهۆیەشەوە سەرزەنشتی ئەو وڵاتە دەكەن و ساغكردنەوەی هەموو كاڵا و شتومەكێكی چینی و تۆكمەیی پەیوەندی بازرگانی نێوان وڵاتەكەیان و چین بەكارێكی ناجۆر و خراپ دەزانن.  ، ئەوان دەڵێن، ناكرێت هەموو هێلكەكان بخرێنە سەبەتەی چینەوە و بازاڕ پڕبێت لەكاڵای چینی و لەدۆخێكی وەهادا زیانەكەی بەدەردەكەوێت. ، چین و ئێران پەیوەندییەكی توندوتۆڵی بازرگانیان پێكەوە هەیە و هێڵێكی شەمەندەفەری چینی كە زۆربەی كارەكانی تەواوبووە لەڕێگای شاری قومی ئێرانیەوە چەند وڵاتێك پێكەوە دەبەستێتەوە و بەبڕی نزیكەی سێ ملیار دۆلار كاری تێدا دەكرێت. ، جگە لەچەندین جۆری تری بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ژمارەیەك خوێندكاری ئاینی چینی لە قوم دەخوێنن. ، بەرپرسانی ئێران دەڵێن، لەڕیگەی كرێكاران و كارمەندانی چینیەوە یاخود لەرێگەی خوێندكاری شاری قوممەوە نەخۆشیەكە بۆ وڵاتەكەیان گوازراوەتەوە. ، كامیار عەلائی، پسپۆڕی تەندروستیی گشتیە لەبارەی ڕەخنە و سەرزەنشتەكانی لەچین بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە دەڵێت، تەنها پەیوەندی بە باشی و خراپی سیستمی تەندروستیەوە نیە، بەڵكو پەیوەندی بەخراپ بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژە چینیانەوە هەیە كە لەئێراندا بەڕێوە دەبرێن. ، عەلی هاوڵاتیەكی تری ئێرانیە كە فرۆشیاری شتومەكە لەتاران بەمیدیاكانی وتووە، ئەوە زۆر خراپە هێلكەكانت بكەیتە یەك سەبەتەوە ئەوەیە كە ئێستا ڕودەدات چینەكان لەهەموو شوێنێك هەن. ، ئەشتاری كە كابانی ماڵە ئەویش لەئێستادا لەگەڵ شتومەكە چینەكاندا پێكنایەتەوە و حەزی پێیان نیە و لێیان دەترسێت، دەشڵێت، بەدەستی خۆیان ڤایرۆسەكەیان بۆ خۆیان گواستووەتەوە. ، دوای هەفتەیەك بەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەئێران، حكومەت بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەهەموو كۆمپانیا و هیڵەكان قەدەغە كرد، تەنها كۆمپانیای ماهانی لێ دەركرد كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەكرێت. ، گەرچی كۆمپانیاكە باسی لەوە كردووە چەند گەشتێكی كەمی بۆ چین ئەنجامداوە لەمانگی شوباتی ڕابردودا، بەڵام ئەوكارەی بووەتە جێی گلەی و ڕەخنەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی.   لە بەرواری 19ی شوباتی 2020، حکومەتی ئێران بۆ یەکەمجار تۆمارکردنی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری قومی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، پاش سێ هەفتە و ئێستا توشبووانی ڤایرۆسەکە لە ئێران 10 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و 429 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.