گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايانى ئەڵمانیا باشترين رێگەى خۆپارێزى ئاشكرا دەكەن .. مژدە خۆشەكە چييە؟

ئەنجامى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ لەسەر كۆرۆنا ئاشكرا كرا.. بۆچى بەو خێراييە بڵاو دەبێتەوە؟

2020.03.12 - 15:22
ئەنجامى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ لەسەر كۆرۆنا ئاشكرا كرا.. بۆچى بەو خێراييە بڵاو دەبێتەوە؟
ناس كورد- بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێى زانايانى ئەڵمانیا ئەوانەى توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەبن لە ڕۆژانى سەرەتاى توشبونيان بڕێكى زۆر ڤايرۆس دەردەكەن و بڵاودەكەنەوە، ئەو لێكۆڵينەوەش هاوكارێكى گەورە دەبێت بۆ شيكردنەوەى ئەوەى بۆچى ڤايرۆسەكە بەو شێوە خێرايە لە جيهاندا بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەكات. . لە لێكۆڵينەوەكەدا هاتوە، لە ئەنجامى پشكنينە تاقيگەييەكان دەركەوتوە ئەو كەسانەى توشى جۆرە سوكەكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەبن لە ڕۆژانى سەرەتاياندا ڤايرۆسەكە بۆ كەسانى تر ناگوازنەوە، تانەنه‌ت تا 10 ڕۆژى سەرەتاى توشبونيان كەسى تر توش ناكەن، تا ئەو كاتەى نيشانەكانيان تێدا دەردەكەوێت. . زانايانى بەشدار لە لێكۆڵينەوەكە كە لە شارەكانى "بەرلين" و"ميونيخ"ى ئەڵمانيان ئەوەشيان ئاشكرا كردوە، نەخەشى ئەوەيان دروستكردوە كە لە چ كاتێكدا نەخۆشەكان دەتوانن ڤايرۆسەكە بگوازنەوە بۆ كەسانى تر و چاوەڕێى ئەوەن زانايان و شارەزايانى تريش پێداچونەوەى بۆ بكەن و وردەكارى تێدا بكەن پێش ئەوەى بڵاوبكرێتەوە. . لاى خۆشيەوە "مايكڵ ئۆسترهۆڵم" بەڕێوەبەرى ناوەندى لێكۆڵينەوە لە نەخۆشيە گوازراوەكان لە زانگۆى "مينيسوتا"ى ئەمريكا سەبارەت بە لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، هاوكاريەكى زۆر گرنگە لە مێژوى سروشتى نەخۆشى COVID-19 و كاريگەرى لەسەر چۆنێتى بڵاوبوونەوەو تەندروستى گشتى دەبێت. . زانايان هەوڵى ئەوەيان داوە كە ڤايرۆسەكە لەڕێگەى چاندنەوە دروست بكەنەوە ئەويش لەڕێگەى وەرگرتنى نمونەى تف و پيسايى و و خوێن و ميزى نەخۆشەكان بەڵام بۆيان دەركەوتوە كە ئەو كەسانەى توشى جۆرە سوكەكەى ڤايرۆسەكە بوون ئەو ڤايرۆسە دەرنادەنە دەرەوە. . كەى توشبوو ترسى ئەوەى نامێنێت ڤايرۆسەكە بگوازێتەوە؟ . بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، نەخۆشەكان دەتوانن دواى 10 ڕۆژ لە دەركەوتنى نيشانەكان كەرەنتينە جێبهێڵن چونكە دواى ئەو ماوەيە ئەگەر زۆر لاوازە كە ڤايرۆسەكە بڵاوبكەنەوە، هەروەها چۆنێتى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا جياوازە لە ڤايرۆسەكانى ترى پێش خۆى وەك "سارس" كە ساڵانى 2002 و 2003 بڵاوبويەوە. . هەمان لێكۆڵينەوە دەڵێت، توشبوو بە جۆرى دوەم كە جۆرە سەختەكەيە لە ڕۆژانى سەرەتاى توشبونيان بڕێكى زۆر ڤايرۆسى كۆرۆنا لەڕێگەى قورگيانەوە دەردەدەنە دەرەوە ئەوەش ئەو ڕۆژانەيە كە توشبوو بەشێوەيەكى ئاسايى ژيانى خۆى لەناو كۆمەڵگە بەسەر دەبات، دواى ڕۆژى پێنجەمى توشبون ئاستى دەردانى ڤايرۆسەكە كەمدەبێتەوەو لە 9 توشبوو 7 يان بەو شێوەيە بوون، دوانەكەى تر تا 10 ڕۆژى سەرەتاى توشبونيان توانيويانە  ڤايرۆسەكە بۆ كەسانى دەوروبەريان بگوازنەوە. . شارەزايان دەڵێن، توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا 1000 جار زياتر لە توشبوى ڤايرۆسى "سارس" دەتوانن ڤايرۆس بكەنە دەرەوە، ئەوەش ئەو ڕاستيەيە كە بەهۆيەوە كۆرۆنا بەو شێوەيە بەربڵاوە جيهانى گرتوەتەوە. . زانايانى ئەڵمانى ئەوەشيان ئاشكرا كردوە، بەپێى لێكۆڵينەوەكە بۆ ڕێگەكانى خۆپاراستن گەيشتونەتە ئەو ئەنجامەى كە باشترين ڕێگەكان ئەوەيە ئاگایی بخرێتە سەر دەزگاى هەناسەدان وەك پاراستنى كەسانى تر لەوەى لە نزيكيان بكۆكيت و بپژميت يان خۆت لە پژمين و كۆكەى كەسانى تر بەدور بگريت. . ئەنجامە گرنگەكانى لێكۆڵينەوەكە چين و مژدە خۆشەكە چييە؟ . شارەزايانى لێكۆڵينەوە باس لەوە دەكەن، خوێن و ميزى توشبوو مەترسى نييە و گواستنەوەى ڤايرۆسەكەى نييە، هەروەها چەندين نمونەى پيسيشيان وەرگرتوە كە ڤايرۆسەكەى تێدابووە بەڵام نەيانتوانيوە ڤايرۆسەكەى لێ بەرهەم بهێنن "واتاى مەترسى بڵاوبونەوەو توشكردنى كەسانى ترى نەبوە". . ئەوەشيان ڕونكردوەتەوە، ئەنجامى گرنگى ئەم لێكۆڵينەوەيە ئەوەيە كە كەسانى توشبوو زۆر بە خێرايى دەست دەكەن بە دروستكردنى دژە تەن لەدژى ڤايرۆسەكە، بەشێوەيەكى سروشتى لەماوەى 6 بۆ 12 ڕۆژدا، ئەوەش ئەوە دەردەخات كە بۆچى %80ى توشبوانى ڤايرۆسەكە نيشانەى مەترسيداريان تێدا دەرنەكەوتوە. .