گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامی سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە

2020.03.12 - 14:49
قایمقامی سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات  تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە
ناس كورد- قایمقامی سلێمانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی شاری پارێزگای سلێمانی كرد و داوایان لێده‌كات له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌. . ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كردووه‌ داوایان لێده‌كات "چەند دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەر و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە گشتیەکان". . ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "لە قۆناخێکی زۆر ھەستیارداین" و داواش لەھاوڵاتیان دەکات بەھۆی ھەستیاری دۆخەکەوە و بۆ پاراستنی تەندروستیان خۆیان بپارێزن لە قەرەباڵغی و تێکەڵبوونی بە کۆمەڵی خەڵک و نەچنە پرسەو شوێنە گشتییەکان. . له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا قائیمقامی سلێمانی داواش دەکات بۆ رێگرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی پابەندی ئەو بڕیارو رێنماییانەبن کە لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە راگەیەندراوە. .