گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەلی بابا نزیكەی دوو ملیۆن دەمامك دەبەخشێتە وڵاتانی ئەوروپا

2020.03.12 - 14:35
بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەلی بابا نزیكەی دوو ملیۆن دەمامك دەبەخشێتە وڵاتانی ئەوروپا
ناس كورد-   بۆ ڕێگریكردن لەڤایرۆسی كۆرۆنا و لەپێناو هاریكاریكردنی وڵاتە هەژارەكاندا بەرێوەبەری كۆمپانیای عەلی بابای بازرگانی بڕیاریدا دوو ملیۆن دەمامك بگەیەنێتە وڵاتانی ئەوروپا. . جاك ما، بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەلی بابای بازرگانی ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار دەمامك و سەد هەزار تاقیگەی پەتای كۆرۆنا دەبەخشێت . وابڕیارە ئەو هاریكارییانە لەنێوان وڵاتانی ئەوروپادا دابەشبكرێت كە زیانی زۆریان لەو پەتایەدا بینیوە بەتایبەت وڵاتانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا. . بازرگانەكەی چین وتویەتی، ئەو كەرەستانەی بۆ فڕۆكەخانەی لیپیچ لەبەلجیكا دەگوێزرێتەوە پێش ئەوەی بەسەر وڵاتە جیاوازەكاندا دابەشبكرێت. . وتوشییەتی " گەرچی ئێمە بەهەزاران كیلۆمەتر دوورین بەڵام هەوڵی پێشكەشكردنی هاریكارییە بەپەلەكان بۆ وڵاتە هەژارەكان و ئەوانەی پێویستیان بەهاوكاری هەیە دەدەین پێكەوە بەسەر كەموكوڕییەكاندا زاڵ دەبین. . پێشتر هەر ئەو كۆمپانیایه‌ یەك ملیۆن دەمامكی بەخشیە یابان و كۆریا باشوورو 5 ملیۆن دۆلاریشی بەخشیە دوو كۆمپانیای تایبەتمەندی چینی بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیدا. .