گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شاری نەجەف بەجێدەهێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران

ئەندامێکی خێزانی کونسوڵی ئێران لە شاری نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌

2020.03.11 - 23:22
ئەندامێکی خێزانی کونسوڵی ئێران لە شاری نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌
ناس کورد- بەهۆی توشبوونی یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانی کونسوڵی ئێران لە شاری نەجەف بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەزگا تەندروستییەکانی شارەکە کونسوڵی  ئێران و خێزانەکەیان خستە كه‌ره‌نتینه‌وه‌. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 11ى ئاداری 2020) دەسەڵاتی تەندروستی پارێزگای نەجەف لەباشوری عێراق ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا  ئاماژەی بەوەکرد، حەمید مەکارم شیرازی، كونسوڵی ئێران لە شاری نەجەف و خێزانەکەی خراونەتە كه‌ره‌نتینه‌وه‌ ئەوەش بە هۆی گومانی توشبوونی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. . هەر ئەمڕۆ، چوارشەممە ، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری نەجەف بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"دوێنی (سێشەممە) کونسوڵی ئێران و خێزانەکەی لە ئێران گەڕاونەتەوە شاری نەجەف و پاش گەڕانەوەیان  لەلایەن دەزگا تەندروستییەکانی شارەکەوە گومانی ئەوەیان لێکراوە کە نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنایان تێدا بێت، بۆیە بەپەلە خراونەتەكه‌ره‌نتینه‌ و نمونەی خۆێنیشیان لێی وەرگیراوە ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا کراوە. . هاوکات فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای نەجەف لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە ئەنجامی شیکاری نمونەی خوێنی کونسوڵی ئێران وخێزانەکەی لە بەغداوه‌ گەیشتوەتە دەستیان و ئەنجامی شیکاری یەکێک لەئەندامی خێزانەکەی پۆزه‌تیف بووە ئاماژە بەوە دەکات کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. . لەڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی تەندروستی نەجەفدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە کونسوڵی ئێران لە نەجەف هاوکاری تەواوی تیمە تەندروستییەکانی شارەکە بووە، پێی ڕاگەیاندوون  کە خۆیی و خێزانەکەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شاری نەجەف بەجێدەهێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتەکەی خۆیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. .