گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا دژایه‌تی خۆشی ده‌كات و كۆنگره‌یه‌كی له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ راگرت 

2020.03.11 - 22:03
کۆرۆنا دژایه‌تی خۆشی ده‌كات و كۆنگره‌یه‌كی له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ راگرت 
ناس کورد- بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوه‌ی ئەمریکا کۆنگرەیەکی دەربارەی کاریگەری نەخۆشی کۆرۆنا لەسەر گەشەی  ئابوری جیهان هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی داهاتوو لە نیویۆرک ساز بکرێت. . بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوه‌ی ئەو وڵاتە کۆنگرەیەکی دەربارەی کاریگەری نەخۆشی کۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابوری جیهان هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی داهاتوو لە نیویۆرک سازبکرێت. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوه‌ی ئەمریکا بەهۆی ترسی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کۆنگرەیەی هەڵوشاندوەتەوە بڕیاریشیداوە هەموو ئەو کۆڕو کۆبوونانەوەی کە بڕیاربوو لە 11ى ئەم مانگدا سازبکرێت دوابخرێت بۆ 4ی نیسانی مانگی داهاتوو. . بەگوێرەی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ، دەسەڵاتدارانی شاری نیویۆرک ڕایانگەیاندوو، بەمەبه‌ستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەنا دەبه‌ن بۆ هێزی گاردی نیشتیمانی بۆ داخستنی شوێنە گشتییەکان. . ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەمەبەستی به‌رگرتن لەڤایرۆسی کۆرۆنا پێشانگای نێودەوڵەتی نیویۆرک بۆ ئۆتومبێل کە بڕیاربوو لەم مانگه‌دا سازبکرێت دواخراوە بۆ مانگی ئابی داهاتوو، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا زیاتر لە 50 کۆڕو کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی لە ئەمریکا هەڵوەشاوەتەوە کە ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس ئامادەی دەبن. . بەگوێرەی دواین ئامار، لە ئێستادا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە هەزارکەس و 29 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە. .