گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر.. توشبويەكى ترى كۆرۆنا تۆمار كرا

2020.03.11 - 18:01
هەولێر.. توشبويەكى ترى كۆرۆنا تۆمار كرا
ناس كورد-   وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرايكرد، توشبويەكى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەشار هەولێر تۆمار كراوە كە كوڕێكە تەمەنى 32  ساڵە. . وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەيەنراوێكدا ئەوەى ئاشكرا كردوە،  کوڕێکی قوتابی تەمەن (32) ساڵ هاوپۆلی توشبووەکەی پێشوو لەشاری هەولێر بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تۆمارکرا. . ئەوەش ڕونكراوەتەوە، كوڕە توشبوەكە پێشتر کەڕەنتین کرابوو و لەوڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە. . بەوەش ژمارەى توشبوان بە ڤايرۆسەكە لەشارى هەولێر گەيشتە 5 كەس و كۆى گشتى توشبوانيش لە هەرێمى كوردستان گەيشتە 16 كەس. .