گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجەكە هەموار دەكرێتەوە

بودجەی عێراق تەنها بۆ موچە و هەڵبژاردن و ڕێوشوێنە تەندروستیەكان تەرخان دەكرێت

2020.03.11 - 16:13
بودجەی عێراق تەنها بۆ موچە و هەڵبژاردن و ڕێوشوێنە تەندروستیەكان تەرخان دەكرێت
ناس كورد-   ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق ئاشكرای كرد، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە ناچار بودجە هەموار دەكرێتەوە و تەنها بۆ پێدانی موچە  و ڕێوشوێنە تەندروستیەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەرخاندەكرێت. . محه‌مەد دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانیی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، عێراق پێویستی بەبودجەیەكی گونجاو بۆ بارودۆخی ئابوری و تەندروستی هەیە كە وڵاتی پیادا تێپەڕدەبێت . . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بودجەی له‌ناكاو تەنها بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران و ئامادەسازییەكان بۆ هەڵبژاردن و كورتدەكرێتەوە. . پێشتریش  مزەهەر محه‌مەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت هۆشداری ئەوەیدا دابەزینی نرخی نەوت بەخێرایی كاریگەری ڕاستەوخۆی بۆ سەر بودجە دەبێت، چونكە داهاتی عێراق لە 92% پشتی بەفرۆشتنی نەوت بەستووە. . ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی حكومەت جەختی لەوەش كردەوە، گەرچی بەدابەزینی نرخی نەوت عێراق توشی قەیرانی دارایی دەبێت بەڵام دەست نابرێت بۆ موچەی فەرمانبەران و وەكو خۆی دابەش دەكرێت. .