گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە دوژمنی گەلان و ڤایرۆسی ئاشتی ناوی دەبات

سەدر هێرشی کردە سەر ترەمپ: خۆت ڤایرۆسەکەت بڵاوکردووەتەوە و چارەسەری تۆشمان ناوێت

2020.03.11 - 13:32
سەدر هێرشی کردە سەر ترەمپ: خۆت ڤایرۆسەکەت بڵاوکردووەتەوە و چارەسەری تۆشمان ناوێت
ناس کورد- ڕابەری ڕەوتی سەدر هێرشی کردە سەر سەرۆکى ئەمریکا و تۆمەتباری دەکات بە هۆكاری دروستكردن و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە چونكە زۆربەی ئەوانەی كە تووشی بوون نەیاری ئەمریكان، جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان هیچ چارەسەرێكیان لەسەر دەستی ترەمپ ناوێت. . لە تویتێكیدا موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدرییەكانی عێراق دەڵێت: "توشی سەڕسوڕمان بووم كە تڕەمپ ووتی كاری گەورەمان كردووە بۆ دژایەتی كۆرۆنا و گەر ئێمە ئەوەماننەكردایە ئەوا بارودۆخەكە زۆر خراپتر دەبوو"، سەدر لە وەڵامی ئەو قسەیەی ترەمپدا دەڵێت، "ئەی ترەمپ، تۆ و نمونەكانت تۆمەتبارن بە بڵاوكردنەوەی ئەو نەخۆشییە بەتایبەت زۆربەی ئەوانەی كە توشی ڤایرۆسەكە بوون لەنەیارەكانی ئەمریكان" . سەدر نوسیوشیەتی، "ئەی ترەمپ، دوێنێ تۆ بانگەشەی ئەوەت دەكرد ئیمپراتۆرە مەزنەكانت لەناوبردووە و تیرۆرت سەركوت كردووە و ئەمڕۆش شەڕی ڤایرۆسێك دەكەیت كە بەچاو نابینرێت، ئایا تۆ شەرمناكەیت...؟ ئەی ترەمپ ئەم دونیایەت پڕكردووە لەشەڕو ئاشووب و بانگەشەی چارەسەریش دەكەیت لەكاتێكدا ئەو ڤایرۆسە بەهۆی سیاسەتە نادروستەكانتەوە بڵاوبوووەتەوە". . سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، "گەر تۆ گومڕابوویت و خۆت بەچارەسەركەریش دەزانیت ئەوا ئێمە تەنها پەنا بەخودا دەگرین و هەر چارەسەرێك لای تۆەوە بێت پێی ڕازی نین و نامانەوێت تۆ تەنها لەژێر فەرمانی خودا دەرنەچویت بەڵكو دوژمنی خەڵكییت"