گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار وەستێنران

2020.03.11 - 13:01
سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار وەستێنران
ناس کورد- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا بە وەستاندنی سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئازاری 2020، یەکێتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو بڕیارە دراوە. . بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتى هەرێم دەوامی فەرمی فەرمانگەکە و ناوەندە ئەکادیمییەکانی ڕاگرت، تەواوی بۆنە نەتەوەیی و ئاینییەکانیش ڕاگیران، بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن نەیەنە دەرەوە.