گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران دۆزینەوەى چارەسەرێکى ناوخۆیى بۆ کۆرۆنا ڕاگەیاند

2020.03.11 - 11:57
ئێران دۆزینەوەى چارەسەرێکى ناوخۆیى بۆ کۆرۆنا ڕاگەیاند
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى ئێران دۆزینەوەى چارەسەرێکى ناوخۆیى کە دەتوانرێت لە سێ هەفتەى تردا بەرهەمبهێنرێت بۆ کۆرۆنا ئاشکرا کرد و ڕۆحانیش دەڵێت قەرەبووى زیانى خەڵکى بەهۆى لەدەستدانى کارەکانیانەوە دەکەنەوە. . میدیاکانى ئێران بڵاویانکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ى ئادارى 2020 سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستى ئێران ئەوەى ئاشکرا کردووە، چارەسەرێکى ناوخۆییان بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆزیوەتەوە و دواى لێدانى ئەمپولەکەش بەشێوەیەکى ڕێژەیی و لەماوەى 24 کاتژمێردا ئاکامى هەبووە بەڵام هێشتا زووە هەڵسەنگانى ترى بۆ بکرێت. . ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەتوانرێت لەماوەى سێ هەفتەدا ئەو چارەسەرە بەرهەمبهێریت. . هاوکات لە کۆبونەوەیەکى حکومەتەکەیدا، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەوڵى کۆنترۆڵکردنى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە دەدات و داواشى لەهاوڵاتیان کرد لەمکاتانەدا سەردان و هاتوچۆ ڕابگرن. . ڕۆحانى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەرپرسانى ئێران کار بۆ بەرەنگارى ڤایرۆسەکە و دروستنەکردنى قەیران لەژیانى خەڵکى و دابینکردنى پێداویستیەکانیاندا دەکەن و تیمى ئابوریش لە حکومەتەکەیدا بەشدارە لە بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا ئەوەش لەڕێگەى بەدەستهێنانى دراوى بیانى و دابینکردنى کەلوپەل و خواردەمەنییە سەرەکییەکانەوە. . ڕۆحانی داواشى لەخەڵکى وڵاتەکەى کرد جەژنى نەورۆز نەکرێتە دەرفەتێک بۆ زیاتر بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە و هەموو ڕێگەیەکى خۆپاریزى بگرنە بەر بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەکرێت.